بەهۆی هێلکەی ماوە بەسەرچووەوە بەکتریای سالمونێلا لە ئەمەریکا بڵاوبۆتەوە

بەرپرسانی تەندروستیی ئه‌مه‌ریكا بڵاوبوونەوەی بەکتریایەکیان ڕاگەیاند، كه به‌هۆیه‌وه بە دەیان کەس لە حەوت ویلایەتی ڕۆژئاوا و ناوەڕاستی ڕۆژئاوای ئه‌و وڵاه نەخۆش کەوتوون؛ هاوكات هۆكاره‌كه‌یشی ئاشكرا ده‌كه‌ن.
یه‌كشه‌ممه، 8ـی حوزه‌یرانی 2025، بەرپرسانی تەندروستیی ئه‌مه‌ریكا بڵاوبوونەوەی بەکتریای "سالمونێلا"ـیان ڕاگەیاند كه تا ئێستا 79 كه‌س لە حەوت ویلایەتی ڕۆژئاوا و ناوەڕاستی ڕۆژئاوا نەخۆش کەوتوون و 21 كه‌سیان له نه‌خۆشخانه‌كان خه‌وێنراون.
دەسەڵاتدارانی تەندروستیی ئه‌مه‌ریكا ئاشكرای كردووه، هۆكاری بڵاوبوونه‌وه‌ی ئه‌و بەکتریایە بۆ پیسبوونی هێلكه ده‌گه‌ڕێته‌وه، كه كۆمپانیای "ئۆگست ئیگ" له نێوان مانگه‌كانی شوبات و ئایاری ئه‌م ساڵ به‌سه‌ر فرۆشیاره‌كانی دابه‌ش كردووه. ده‌شڵێت، ملیۆنێك 700 هه‌زار هێلكه‌ی كۆمپانیاكه ڕه‌نگه پیس بووبن.
بەرپرسانی تەندروستیی ئه‌مه‌ریكا گوتووشیانه له هه‌ڵمه‌تێكی خێرادا، هێلكه‌ی كۆمپانیاكه‌یان له ویلایه‌ته‌كانی ئەریزۆنا، کالیفۆرنیا، ئیلینۆیس، ئیندیانا، نەبراسکا، نیو مەکسیکۆ، نیڤادا، واشنتن و وایۆمینگ له بازاڕه‌كان كشاندووه‌ته‌وه.
نیشانەکانی ژەهراویبوونی سالمۆنێلا بریتین لە: سکچوون، تا، ڕشانەوەیەکی توند، وشکبوونەوەی جه‌سته و گرژبوونی گەدە. زۆربەی ئه‌و كه‌سانه‌ی تووش ده‌بن، لە ماوەی هەفتەیەکدا چاک دەبنەوە.
له سه‌ره‌تای شوباتی ئه‌م ساڵه‌وه، نرخی هێلكه له بازاڕه‌كانی ئه‌مه‌ریكا به‌رز بووه‌وه و قه‌یرانی كه‌مبوونه‌وه‌ش له بازاڕه‌كان دروست بوو، ئه‌مه‌ش وایكرد بیر له جێگره‌وه‌ی به په‌له بكرێت.
له‌م باره‌وه خزمه‌تگوزاری ڕێنت زه چیكن “Rent The Chicken” وه‌كوو پرۆژه‌یه‌كی جێگره‌وه، ده‌رفه‌تی به خێزانه ئه‌مه‌ریكییه‌كان دا مریشك به ته‌واوی پێداویستییه‌كانی به‌رهه‌مهێنانی هێلكه له ماڵه‌كانیان به كرێ بگرن.
كۆمپانیای جین تۆمپكینز كه پرۆژه‌كه‌ی به‌رده‌ست كردبوو، ڕایگه‌یاندبوو، پرۆژه‌كه‌یان له‌وه‌ته‌ی ساڵی 2013ـوه ده‌ستی پێ كردووه و ئامانجیانه هاوكاریی خه‌ڵك بكه‌ن بۆ دابینكردنی پێداویستییه خۆراكییه‌كان و پشتبه‌ستن به به‌رهه‌مهێنانی هێلكه له ماڵه‌وه به شێوه‌یه‌كی داهێنه‌رانه.
كۆمپانیاكه باسی له‌وه‌ش كردبوو، داواكارییه‌كی زۆریان پێشكه‌ش كراوه و خزمه‌تگوزارییه‌كانیان له‌م باره‌وه له ئه‌مه‌ریكا و ته‌نانه‌ت كه‌نه‌داش به‌رده‌ستن.
ئه‌و كۆمپانیایه گوتبووی، ده‌توانن دوو تاوه‌كوو چوار مریشكی هێلكه‌كه‌ر به ته‌واوی پێداویستییه‌كانی وه‌كوو كۆلیت و قاپی خواردن و جامی ئاو و خواردنی پێویست بۆ ماوه‌ی پێنج بۆ شه‌ش مانگ بۆ هه‌ر خێزانێك كه مه‌به‌ستیه‌تی دابین بكه‌ن. هاوكات هه‌ر خێزانێك پرۆگرامێكی تایبه‌تیشی له چوارچێوه‌ی كتێبێك پێ ده‌درێت، كه باشترین شێوازه‌كانی په‌روه‌رده‌كردن و به‌خێوكردنی مریشكی تێدا خراوه‌ته ڕوو.