سالار عەزیز: لەو ڕۆژەوەی سەرۆک بارزانی باسی ڕیفراندۆمی کردووە، خۆشم دەوێ
سه‌ركرده‌یه‌كی پێشووی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان باس له په‌یوه‌ندییه‌كانی خۆی و سه‌رۆك بارزانی ده‌كات؛ ده‌شڵێت، پشتیوانیی له بڕیاری ڕیفراندۆم ده‌كات و ڕیفراندۆم تا ئێستاش وه‌كوو كارت ده‌توانرێت به‌كار بهێنرێت.
یه‌كشه‌ممه، 8ـی حوزه‌یرانی 2025، سالار عه‌زیز، سه‌ركرده‌ی پێشووی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان له میانی به‌شداریكردنی له به‌رنامه‌ی باسی ڕۆژ له كوردستان24ـدا جه‌ختی له‌سه‌ر هه‌ڵوێستی نه‌گۆڕی خۆی كرده‌وه سه‌باره‌ت به پشتگیریكردنی ڕیفراندۆم و گوتی: ته‌نانه‌ت مایك پۆمپیۆ، وه‌زیری پێشووی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا خودی خۆی ده‌ڵێت: "له به‌رانبه‌ر ڕیفراندۆمدا هه‌ڵه‌مان كرد."
سالار عه‌زیز، ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد، ئه‌گه‌ر ئه‌مه‌ریكا له‌گه‌ڵ پرۆسه‌ی ڕیفراندۆم بووایه و هێزی پێشمه‌رگه‌یش شه‌ڕی بكردایه، شه‌ڕ له كوێ بوه‌ستابایه، ئه‌وێ ده‌بووه كوردستان، كه ڕه‌نگه كورد له‌ناو كه‌ركووك به‌رگریی بکردایە و ڕه‌نگه پێشمه‌رگه سه‌ركه‌وتوو بووایه، كه‌واته كه‌ركووك ئێستا به ده‌ست كورده‌وه ده‌بوو. هێمای بۆ ئه‌وه‌ش كرد، كورد ده‌توانێت جارێكی دیكه كارتی ڕیفراندۆم به‌كار بهێنێته‌وه.
سالار عه‌زیز جه‌ختیشی كرده‌وه، عێراق تا ئێستا كوردی قبووڵ نییه، ئه‌وانه‌ی له ده‌سه‌ڵاتن جگه له‌وه‌ی بڕیاری سیاسی به‌رانبه‌ر به كورد ده‌ده‌ن، ته‌نانه‌ت وه‌كوو مه‌زهه‌بیش به چاوێكی دیكه سه‌یری كورد ده‌كه‌ن و هه‌ندێكیان كورد به كافر و هه‌ندێك جاریش به جنۆكه ناوی ده‌به‌ن.
ئه‌و ئه‌ندامه‌ی پێشووی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان گوتیشی، سه‌رۆك بارزانی له‌و ڕۆژه‌وه خۆشویستووه كه باسی ڕیفراندۆمی كرد و له‌و ڕۆژه‌وه بوونه‌ته هاوڕێی و تا ئێستا پشتیوانی ده‌كات.
هەروەها گوتیشی: هەر کەسێک لە سەنگەری کوردایەتیی بێت و خەمخۆری نیشتمان بێت، هاوڕێمە و هاوخەبات و هاوبیرمە، خۆمی بۆ بە كوشت دەدەم.