میسان.. بەهۆی شەڕی عەشایەرییەوە کەسێک کوژرا و 10 دیکەش بریندار بوون

بەهۆی ناکۆکییەکی و شەڕی عەشایەرییەوە لە پارێزگای میسان لە باشووری عێراق، کەسێک کوژرا و 10 کەسی دیکەش بریندار بوون.

ئەمڕۆ دووشەممە، 9ـی حوزەیرانی 2025، سەرچاوەیەکی خۆجێیی ڕاگەیاند "شەڕەکە بە هۆی ناکۆکی  نێوان هەردوو عەشیرەتی ئەلسەواد و ئەلخەمیس لە شارۆچکەی ئەلسەلام سەری هەڵدا، لە ئەنجامدا بووە هۆی گیان سپاردنی کەسێک و برینداربوونی 10 کەسی دیکە".

ئاماژەی بەوەش کرد، هێزە ئەمنییەکان ڕێوشوێنی ئەمنییان لە ناوچەکە گرتووەتەبەر و کۆنترۆڵی دەروازەکانی  چوون و هاتنی شارۆچکەی ئەلسەلام توندتر کردووە، ئەمەش لە چوارچێوەی هەوڵەکانیان بۆ ڕاوەدوونانی ئەو کەسانەی بەشداریی شەڕەکە بوونە.

تا ئێستا هێزە ئەمنییە عێراقیەكان نەیانتوانیوە ئاسایشی شارەكانی باشوور بپارێزن و دۆخەكە سەقامگیر بكەن، لە كاتێكدا بەردەوام شەڕی عەشایەرەكان لەم ناوچانە لە پەرەسەندندان بە چەكی بێمۆڵەتی قورسەوە، زۆرجار لەبەرامبەر هێزە ئەمنییەکانی عێراقیش دەوەستنەوە وحکوومەتی عێراق لە توانیدا نییە و ناتوانێت کۆنترۆڵیان بکات، هەروەها بۆ زۆربەی کێشە و گرفتەکانیش حکوومەتی عێراق پەنا بۆ عەشیرەتەکان دەبات سەرباری بەردەوامی تاڵانكردنی نەوت و زەوتکردنی مافی هاووڵاتییان لەلایەن عەشایەرەكانی ناوچەكەوە.

 
 
 
Fly Erbil Advertisment