بەهۆی هێرشی ڕووسیا بۆ سەر ئۆکرانیا، پۆڵەندا کەوتە ئامادەباشییەوە

فەرماندەیی هێزی ئاسمانی پۆڵەندا ڕایگەیاند "فڕۆکە جەنگییەکانی پۆڵەندا و هاوپەیمانانی ناتۆ، کەتوونەتە ئامادەباشییەوە و گەشتی چڕیان لە ئاسمانی پۆڵەندا کردووە، ئەوەش بەهۆی هێرشە ئاسمانییەکەی ڕووسیا، درەنگانی شەوی یەکشەممە، بۆ سەر ئۆکرانیا."
فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنی هێزە چەکدارەکانی پۆڵەندا، لە پلاتفۆرمی (ئێکس) بڵاوی کردووەتەوە کە فەرماندەییەکە ڕێنمایی داوە "بە جووڵاندنی هەموو هێز و هۆکارە بەردەستەکان بە گوێرەی پرۆتۆکۆلە کارپێکراوەکان."
لە کۆتایی مانگی ئایاری ڕابردووش دا، پۆڵەندا فڕۆکە جەنگییەکانی خۆی ئامادە کرد، بەهۆی چالاکییە ئاسمانییەکانی ڕووسیا.
ڕووسیا، لەدوای هێرشی ئۆکرانیا بۆسەر فڕۆکەخانە سەربازییەکەی، ڕۆژانە دەستی بە هێرشێکی بەرفراوان بۆ سەر ئۆکرانیا کردووە.
شەوی یەکشەممە، ڕووسیا هێرشێکی ئاسمانی بەرفراوانی کردووەتە سەر ئۆکرانیا و لای خۆیەوە سەرۆکی شارەوانی ڕیڤنێ، ئەو هێرشەی فڕۆکە جەنگییەکانی ڕووسیای بۆ سەر وڵاتەکەی، بە گەورەترین هێرش ناو برد.