شه‌رع و نێردەی تایبەتی سەرۆک وەزیرانی عێراق لە دیمه‌شق كۆ بوونه‌وه

سه‌رۆكی نوێی كۆماری سووریا له دیمه‌شق پێشوازیی له نێردەی تایبەتی سەرۆک وەزیرانی عێراق لە سووریا ده‌كات؛ پێشتر سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق دووپاتی كردبووه‌وه عێراق وەک بەشێک لە ئاسایشی نیشتمانیی خۆی لە سووریا دەڕوانێت.
دووشه‌ممه، 9ـی حوزه‌یرانی 2025، سەرۆکایەتی کۆماری سووریا ڕایگەیاند، ئەحمەد شه‌رع، سەرۆکی نوێی کۆماری سووریا لە کۆشکی گەل لە دیمەشق پێشوازیی لە عیزەت شابەندەر، نێردەی تایبەتی محه‌ممه‌د شیاع سوودانی، سەرۆک وەزیرانی عێراق لە سووریا کرد.
پێشتر محەممەد شیاع سوودانی، سەرۆک وەزیرانی عێراق دووپاتی کردبووه‌وه، عێراق وەک بەشێک لە ئاسایشی نیشتمانیی خۆی لە سووریا دەڕوانێت، ئەمەش ئاماژەیە بۆ ئەگەری ئەوەی بەغدا ڕۆڵی ناوبژیوانێکی ڕاستگۆ لە نێوان وڵاته ناكۆكه‌كان بگێڕێت.
16ـی نیسانی 2025، محەممەد شیاع سوودانی، سەرۆک وەزیرانی عێراق، بە فەرمی، ئەحمەد شەرع، سەرۆک کۆماری سووریای بۆ بەشداریی لە لووتکەی عەرەبی لە بەغدا، بانگهێشت کرد.
سوودانی، لە سەردانێکی ڕانەگەیەندراودا، لە قەتەر لەگەڵ ئەحمەد شەرع کۆ بووەوە و چەندین بابەتی ئەمنی و ئابوورییان تاوتوێ کرد.
23ـی نیسانی 2025، عززه‌ت شابه‌نده‌ر، ئاماژه‌ی به‌وه كرد، شه‌رع، به‌شداریی له لووتكه‌ی عه‌ره‌بی ناكات و ئه‌سعه‌د شه‌یبانی، وه‌زیری ده‌ره‌وه له شوێنی خۆی ده‌نێرێت.