زیقار.. خاوه‌ن پێداویستییەکی تایبه‌ت سەرەڕای نەچوونە قوتابخانە، بووەتە مامۆستای منداڵان

ویجدان حه‌سه‌ن، كچه گه‌نجێكی خاوه‌ن پێداویستی تایبه‌ته له یه‌كێك له گونده‌كانی باكووری پارێزگای زیقار، به‌هۆی دۆخی ته‌ندروستییه‌وه نه‌یتوانیوه بۆ یه‌ك ڕۆژیش بچێته قوتابخانه، به‌ڵام خولیای بۆ فێربوون وای كردووه، له لاوازی جه‌سته‌یی، هێزی عه‌قلی به‌ده‌ست بهێنێت و فێری چه‌ندان بواری جیاواز بووه، ئێستاش دوای فێربوون، ده‌ستی یارمه‌تی بۆ ئه‌و فێرخوازانه‌ش درێژ ده‌كات، كه توانای خوێندنیان نییه و ماڵه ساده‌كه‌ی بۆیان كردووته ده‌روازه‌ی هیوا، به‌مه‌ش ویجدان، نه‌ك ته‌نیا مادده‌كانی پرۆگرامی خوێندن، به‌ڵكو به‌ناو وانه‌كانی ژیانیشدا گوزه‌ری كردووه.
ویجدان حه‌سه‌ن، فێركاری خاوه‌ن پێداویستی تایبه‌ت، بە کوردستان24ـی ڕاگەیاند "ژیانم تراجیدی بووه و من نه‌چوومه‌ته قوتابخانه، به‌ڵام خۆشه‌ویستیم بۆ خوێندن و فێربوون منیان هاندا بۆ ئه‌وه‌ی هه‌وڵی فێربوون بده‌م.. سوپاس بۆ خودا فێریش بووم كه بخوێنم و ڕۆژانه پیته‌كان بنووسمه‌وه و فێری زمانی ئینگلیزیش بووم.. دوای ئه‌وه‌ی به‌ته‌واوی فێر بووم، بیرم كرده‌وه كه ده‌بێت دهوروبهرەکەم من سوودم لێ ببینن، به‌تایبه‌ت ئه‌و منداڵانه‌ی هیچ كه‌سێك یارمه‌تییان نادات."
زه‌ینه‌ب محەممهد، فێرخواز دەڵێت: لێره زمانی عه‌ره‌بی، زانست، ڕه‌وشت و فه‌رمووده ئیسلامییه‌كان فێر ده‌بین و زۆر حه‌زمان لێیه.
نه‌رجس سادق، فێرخواز گوتی: له مامۆستا ویجدانه‌وه فێری عه‌ره‌بی و ئینگلیزی بوومه.
ویجدان، ته‌نیا وانه‌ی پرۆگرامی خوێندنی ناڵێتەوە، به‌ڵكو به قووڵایی وانه‌كانی ژیانیشدا گوزه‌ری كردووه، به‌وه‌ی كه فێربوون، پێویستی به كورسییه‌كی ناو پۆل نییه، به‌ڵكو به ئیراده‌ی به‌هێزه؛ ئه‌و باوه‌ڕی وایه، جه‌سته‌ی لاواز هیچكات عه‌قل په‌ك ناخات، به‌ڵكو له‌سه‌ر به‌هێزبوون سوورتری ده‌كات.