په‌رله‌مانتارێك: تیرۆریست هه‌یه له عێراق ملیۆنێك و 200 هه‌زار دیناری خانه‌نشینی وه‌رده‌گرێت

حكوومه‌تی عێراق به پاساوی جۆراوجۆر مووچه‌ی فه‌رمانبه‌ران و مووچه‌خۆرانی هه‌رێمی كوردستانی بڕیوه و شایسته‌كانیان نانێرێت، به‌ڵام ده‌ركه‌وتووه ده‌یان كه‌س كه به تیرۆر تۆمه‌تبارن، مووچه‌ی خانه‌نشینی له عێراق وه‌رده‌گرن.
سێشه‌ممه، 10ـی حوزه‌یرانی 2025، ئه‌میر مه‌عمووری، په‌رله‌مانتاری عێراق ڕایگه‌یاند، بە هاوکاریی لەگەڵ دەزگا ئەمنییەکان و دەزگای شەهیدان و چەند لایه‌نێكی دیکە، توانیویانه ژمارەیەکی زۆر مامەڵەی نایاسایی خانەنشینی ڕابگرن.
ئه‌میر مه‌عمووری له ڕاگه‌یه‌نراوه‌كه‌یدا زیاتر ڕوونی كردووه‌ته‌وه، توانیویانه مووچە و خانەنشینی 88 "تیرۆریست" لە مانگی حوزه‌یران ڕابگرن.
مه‌عمووری جه‌ختی كردووه‌ته‌وه، ئه‌و 88 "تیرۆریست"ـه، له سه‌رجه‌م پارێزگاكانی عێراق له كرده‌وه‌ی تیرۆریستی تێوه‌گلاون.
ئه‌و په‌رله‌مانتاره سه‌رنجه بۆ ئه‌وه ڕاكێشاوه، خانه‌نشینی یه‌كێك له "تیرۆریست"ـه‌كان ملیۆنێك و 200 هه‌زار دینار بووه، له كاتێكدا به‌شداریی له چەندین کردەوەی تیرۆریستی‌دا كرده‌وه به‌تایبه‌تی له ته‌قینه‌وه‌كانی به‌غدا و بابل و چه‌ند پارێزگایه‌كی دیكه، هاوكات به ئامانجگرتنی هێزه ئه‌منییه‌كان و ته‌قاندنه‌وه‌ی ئۆتۆمبێلی بۆمبڕێژکراو.