سەرۆک بارزانی: خوا لێ خۆشبوو كەریم شنگالی پێشمەرگەی ڕێبازی بارزانی و كوردایەتی بوو

سەرۆک بارزانی
سەرۆک بارزانی

سەرۆک بارزانی دەڵێت:  خوا لێ خۆشبوو كەریم شنگالی، بۆ من وەک هەڤاڵێکی نزیک و هاوڕێی ڕێگەی خەبات بوو و تەمەنی خۆی لە پێناو دۆزی ڕەوای گەلی كوردستان و بەدیهاتنی ئامانجە باڵاكانی گەلی كوردستان تەرخان كرد و، لە دەستدانی كۆستێكی گەورەیە.

سێشەممە 10ـی حوزەیرانی 2025، سەرۆک بارزانی، پەیامێکی هاوخەمی بۆ کۆچی دوایی کەریم شنگالی، وەزیری پێشووی ناوخۆی هەرێمی کوردستان بڵاو کردەوە.

لە پەیامەکەی سەرۆک بارزانیدا هاتووە، بە داخێكی زۆرەوە ئەمڕۆ  تێكۆشەر و كەسایەتیی خەباتگێڕ و نیشتیمانپەروەری گەلەكەمان و ئەندامی پێشووی مەكتەبی سیاسیی پارتی دیموكراتی كوردستان، كەریم شنگالی بەهۆی نەخۆشییەوە كۆچی دوایی كرد.

سەرۆک بارزانی دەڵێت: خوا لێ خۆشبوو كەریم شنگالی لە قۆناغە جیاجیاكانی خەباتی گەلەكەمان و پارتی دیموكراتی كوردستان، هەمیشە یەكێك لە كادیرە لێهاتوو و ماندوونەناسەكانی پارتی و بزووتنەوەی ڕزگاریخوازی كوردستان بووە و، لە دەستپێک و هەڵگیرساندنی شۆڕشی گوڵاندا فەرماندەیەکی چالاک و سەرەکی بووە و هەروەها لە سەردەمی خەباتی شاخ و لەدوای ڕاپەڕین و لە كاروباری سیاسی و ئیداری و دیپلۆماسیدا ئەركەكانی خۆی دڵسۆزانە و زۆر بەباشی بەجێ گەیاندووە.

لە پەیامەکەدا، سەرۆک بارزانی، باسی لەوە کرد، خوا لێ خۆشبوو كەریم شنگالی، پێشمەرگەی ڕێبازی بارزانی و كوردایەتی بوو. بۆ منیش وەک هەڤاڵێکی نزیک و هاوڕێی ڕێگەی خەبات بوو و تەمەنی خۆی لە پێناو دۆزی ڕەوای گەلی كوردستان و بەدیهاتنی ئامانجە باڵاكانی گەلی كوردستان تەرخان كرد و لە دەستدانی كۆستێكی گەورەیە.

 

Fly Erbil Advertisment