داوای ماوەیەک راگرتنی خزمەتگوزاریی ئینتەرنێت دەکرێت لە سەرەتای مانگی داهاتووەوە
لەپێناو رێگریکردن لە گزیی قوتابییانی پۆلی 12 لە تاقیکردنەوەکانی خوولی دووەم

K24 - هەولێر
لەپێناو رێگریکردن لە گزیی قوتابییانی پۆلی 12 لە رۆژانی تاقیکردنەوەکانی خولی دووەم، داوا لە کۆمپانیاکانی ئینتەرنێت دەکرێت رۆژانە لە کاتژمێر 6 تاوەکو 10ـی بەیانی، هێڵەکانی ئینتەرنێت رابگرن.
لە نووسراوێکدا، ئازاد عومەر، بەڕێوەبەری گشتیی دیوانی وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندن لەسەر داواکاریی وەزارەتی پەروەردە، داوا لە کۆمپانیاکانی ئینتەرنێت دەکات لە رۆژانی تاقیکردنەوەکانی خوولی دووەمی پۆلی 12، رۆژانە چوار کاتژمێر خزمەتگوزارییەکانیان بووەستێنن.
تاقیکردنەوەکانی خوولی دووەمی پۆلی 12ـی ئامادەیی لە رۆژی 1-9-2020 دەستپێدەکەن و دوایین تاقیکردنەوەش لە 10-9-2020 دەبێت.
بەڕێوەبەری گشتیی دیوانی وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندن دەڵێ "دیاردەی گزیکردنی قوتابییانی پۆلی 12، بەشێوەیەکی سەرەکی پشت بە خزمەتگوزارییەکانی ئینتەرنێت دەبەستێت، بە جێبەجێکردنی ئەو داواکارییەش دەبێتە مایەی رێگری و نەهێشتنی گزی".
هـ.ر.