کارگەی جامانە لە هەولێر ڕۆژانە 120 جامانەی کوردی دروست دەکات

زیاتر لە 25 ساڵە کاری فرۆشتنی جامانەی دەکرد لەنێو بازاڕی هەولێر، بەڵام ساڵێک زیاترە لەڕێگەی کارگەیەکی تایبەت بە خۆیەوە، جامانەی کوردی دروست دەکات و ههناردهی هەموو پارێزگاکانی هەرێمی کوردستان دەکات.
ساڵح یوسف، خاوەنی کارگەی جامانە لە هەولێر، ئەمڕۆ سێشەممە، 10ـی حوزەیرانی 2025، بە ماڵپەڕی کوردستان24ـی گوت: ڕۆژانە لە هەولێر 120 جامانە لە هەموو جۆرەکانی دروست دەکرێت و ڕەوانەی بازاڕ دەکرێت و پێنج کرێکار کاری تێدا دەکەن و بەگوێرەی ناوچە جیاوازەکانی کوردستانیش دروست دەکرێن.
ساڵح یوسف گوتیشی: لە هەولێر و شارەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستانەوە زۆرترین خواست لەسەر جامانەیە، بەتایبەتی مەهاباد و سنە، ئەمە جگە لەوەی بۆ هەموو پارێزگاکانی هەرێمی کوردستان هەناردەی دەکەین.
ساڵح یوسف باسی لەوەکرد، کارگەکەی ئێمە یەکەمین کارگەی تایبەتە بە دروستکردنی جامانە لە هەموو عێراق و هەرێمی کوردستان، لە وەرزی زستاندا خواستی لەسەر زیاد دەبێت و بازاڕی جامانە گەرم دەبێت.
جامانە، مێژوویەکی کۆنی لەنێو کورددا هەیە، پێشووتر پێویست بوو وەک نەریتێک هەموو پاوانی کورد جامانەیان لەسەریان دابنێنن، هەر ناوچە و دەڤەرێکی کوردستانیش جامانەی تایبەت بە خۆی هەیە و شێوازی بەستنی جیاوازە.
لە ئێستادا بەشێکی زۆری گەنجان لە بۆنە کوردییەکان جامانە دەبەستن.