مەسرور بارزانی: کەریم شنگالی تێکۆشەرێکی ناسراو و کەسایەتییەکی نیشتمانپەروەر بوو

مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان
مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان

سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، سەرەخۆشی لە کەسوکاری کەریم شنگالی دەکات و دەڵێت: خوا لێ خۆشبوو لە هەموو قۆناغەکانی خەباتی گەلی کوردستاندا، پێشمەرگەیەکی ماندوونەناسی ئازا و تێکۆشەرێکی ناسراو و کەسایەتییەکی نیشتمانپەروەر بوو.

سێشەممە 10ـی حوزەیرانی 2025، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، بۆ کۆچی دوایی کەریم شنگالی، وەزیری پێشووی ناوخۆی هەرێمی کوردستان، پەیامێکی هاوخەمی بڵاو کردەوە.

سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان دەڵێت: هەواڵی کۆچی دوایی خوا لێ خۆشبوو کەریم شنگالی، وەزیری پێشووی ناوخۆی هەرێمی کوردستان و سەرکردەی دیار و ناسراوی پارتی دیموکراتی کوردستان، زۆر خەمباری کردم.

لەبارەی خوا لێ خۆشبووەوە، مەسرور بارزانی، گوتی: کەریم شنگالی لە هەموو قۆناغەکانی خەباتی گەلی کوردستاندا، پێشمەرگەیەکی ماندوونەناسی ئازا و تێکۆشەرێکی ناسراو و کەسایەتییەکی نیشتمانپەروەر بوو.

دەشڵێت: کەریم شنگالی، لە هەموو ئەرک و بەرپەرسیاریەتییەکانیدا، زۆر بە دڵسۆزی و لێهاتووییەوە، کارەکانی جێبەجێ دەکرد و کەسێکی وەفادار و جێی متمانە بوو.

لە کۆتایی پەیامەکەی سەرۆکی حکوومەتدا هاتووە، پرسە و سەرەخۆشی لە بنەماڵە بەڕێزەکەی کەریم شنگالی و هەموو کەسوکار و دۆست و هەڤاڵەکانی لە پارتی دیموکراتی کوردستان دەکەین، خوای مەزن گیانی بە بەهەشت شاد بکات و سەبر و ئارامییش بە هەموو لایەکمان ببەخشێت.

 
 
Fly Erbil Advertisment