حكوومه‌تی سووریا ڕێنمایی له باره‌ی جلوبه‌رگی ئافره‌تان و پیاوان له شوێنه گشتییه‌كان ده‌ركرد

وه‌زاره‌تی گه‌شتوگوزاریی سووریا چه‌ند ڕێنماییه‌كی نوێ له باره‌ی جلوبه‌رگی ئافره‌تان له كه‌ناری ده‌ریاكان و مه‌له‌وانگه‌كان ده‌رده‌كات؛ ده‌شڵێت، پیاوان بۆیان نییه له شوێنه گشتییه‌كاندا جلوبه‌رگێك بپۆشن سنگیان ده‌ربخات.
سێشه‌ممه، 10ـی حوزه‌یرانی 2025، وه‌زاره‌تی گه‌شتوگوزاریی سووریا چه‌ند ڕێنماییه‌كی نوێی له باره‌ی جلوبه‌رگی ئافره‌تان له كه‌ناری ده‌ریاكان و مه‌له‌وانگه‌كان ده‌ركرد و داوای كرد، "بۆركینی" یاخود جلوبه‌رگی تایبه‌ت به مه‌له‌وانی له‌و شوێنانه بپۆشن بۆ ئه‌وه‌ی ته‌واوی جه‌سته‌یان داپۆشێت.
وه‌زاره‌تی گه‌شتوگوزاریی سووریا هاوكات به پێی ڕێنماییه‌كان به‌سه‌ر پیاوانی سه‌پاندووه، له شوێنه گشتییه‌كان، مه‌له‌وانگه، چێشتخانه و هۆڵی پێشوازیی هۆتێله‌كان، جلوبه‌رگێك نه‌پۆشن سنگیان ده‌ربخات.
وه‌زاره‌ته‌كه له ڕێنماییه‌كی دیكه‌دا به پێویستی زانیوه ئافره‌تان ئه‌و جلانه بپۆشن كه شان و چۆكیان داده‌پۆشێت، هه‌روه‌ها نابێت جلی ته‌سك و شه‌فافیش بپۆشن.
وه‌زاره‌تی گه‌شتوگوزاریی سووریا گوتووشیه‌تی، ئه‌م بڕیار و ڕێنماییانه بۆ پاراستن و ڕه‌چاوكردنی هه‌ستی گشتیی چینوتوێژه‌كانی كۆمه‌ڵگه‌ی سوورییه له‌گه‌ڵ ڕێزگرتن و پاراستنی فره‌یی ڕۆشنبیری و ئایینی‌یان.
وه‌زاره‌تی گه‌شتوگوزاریی سووریا له ڕاگه‌یه‌نراوه‌كه‌یدا ڕوونی نه‌كردووه‌ته‌وه ئه‌گه‌ر كه‌سێك سه‌رپێچی ڕێنماییه‌كان بكات، سزاكه‌ی چی ده‌بێت.