ئه‌مه‌ریكا ده‌یه‌وێت چین به "كۆمه‌ڵكوژی" مووسڵمانانی ئیگۆر تۆمه‌تبار بكات
چین به سه‌ركوتكردنی موسڵمانانی ئیگۆر تۆمه‌تبار ده‌كرێت
K24 – هه‌ولێر:
سه‌رچاوه‌یه‌كی به‌رپرس له ئیداره‌ی ئه‌مه‌ریكا رایگه‌یاند، واشنتن له هه‌وڵی ئه‌وه‌دایه، كۆمه‌ڵكوژی چین به‌رامبه‌ر به پێكهاته‌ی مووسڵمانی وڵاته‌كه‌ی به جینۆساید بناسێنێت. ئه‌وه‌ش ره‌نگه ببێته هۆی درووستبوونی ناكۆكی زیاتر له نێوان هه‌ردوو وڵات‌دا.
رۆژنامه‌ی "پۆلیتیكۆ" بڵاویكرده‌وه، هێشتا گفتوگۆی ئیداره‌ی ئه‌مه‌ریكا له باره‌ی سیاسه‌تی سه‌ركوتكارانه‌ی چین له هه‌رێمی ئیگۆرنشینی مووسڵماندا به‌رده‌وامه و به‌رپرسانی وه‌زاره‌ته‌كانی ناوخۆ و ده‌ره‌وه و ئاسایشی نیشتمانی و ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی ئه‌مه‌ریكا له‌و گفتوگۆیانه‌دا به‌شدارن.
سه‌رچاوه‌كان باسیان له‌وه‌كردووه، هێشتا له‌و گفتوگۆیانه‌دا به‌رپرسانی ئه‌مه‌ریكا نه‌گه‌یشتوونه‌ته رێككه‌وتن بۆ به‌كارهێنانی چه‌مكی "كۆمه‌ڵكوژی" و به دڵنیاییه‌وه سه‌ره‌نجام ئه‌مه‌ریكا به‌رپرسانی باڵای چین به تاوانی "دژ به مرۆڤایه‌تی" و "چه‌وساندنه‌وه‌ی ره‌گه‌زی" تۆمه‌تبار ده‌كات.
له‌و باره‌یه‌وه، راوێژكاری ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی له كۆشكی سپی، "رۆبرت ئۆبراین"، حكومه‌تی چینی به‌وه تۆمه‌تبار كردووه، "سه‌ربازگه‌ی گه‌وره‌ی بۆ ده‌ستگیركردنی مووسڵمانانی ئیگۆر درووست كردووه. به هه‌موو شێوه‌یه‌ك موسڵمانه‌كان ده‌چه‌وسێنێته‌وه".
له به‌رامبه‌ردا چین هه‌موو ئه‌و بانگه‌شانه‌ی ئه‌مه‌ریكا به "تۆمه‌تی بێ مانا" وه‌سفكرد و ره‌تیكرده‌وه، له وڵاته‌كه‌یدا هیچ جۆره جیاكارییه‌ك له دژی مووسڵمانه ئیگۆره‌كان كرابێت.