كازمی: خۆمان له سیاسه‌تی میحوه‌ره‌كان به‌دوور ده‌گرین
به‌رژه‌وه‌ندی گه‌له‌كه‌مان له‌وه‌دایه

K24 – هه‌ولێر:
سه‌رۆكی حكومه‌تی عێراق، مسته‌فا كازمی، ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه رایگه‌یاند، عێراق خۆی له سیاسه‌تی میحوه‌ره‌كان به دوور ده‌گرێت و رێبازی ئه‌م كابینه‌ی حكومه‌ت ئه‌وه‌یه نه‌چێته پاڵ هیچ كام له‌و میحوه‌ره سیاسییانه‌ی هه‌ن.
له میانی سه‌رۆكایه‌تیكردنی كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌مڕۆی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیرانی حكومه‌تی ئیتیحادیدا، مسته‌فا كازمی سه‌رۆك وه‌زیران، رایگه‌یاند، به‌رژه‌وه‌ندی گه‌له‌كه‌مان له‌وه‌دایه، خۆمان له سیاسه‌تی میحوه‌ره‌كان به دوور بگرین.
گوتیشی: ئاڵنگاری گه‌وره، رووبه‌ڕووی وڵاته‌كه‌مان بوونه‌ته‌وه، پێویسته سه‌ركه‌وین و ده‌رفه‌تی ئه‌وه‌شمان له‌به‌رده‌مدایه وڵاته‌كه‌مان بخه‌ینه‌وه سه‌ر رێگه‌ی راست.
هه‌روه‌ها گوتی: له سیاسه‌تی ده‌ره‌وه‌ماندا ئێمه پشت به هاوسه‌نگی و ناوه‌ندگیری و پته‌وتركردنی په‌یوه‌ندییه‌كانمان ده‌به‌ستین، به تایبه‌تی له رووی ئابوورییه‌وه، به جۆرێك به‌رژه‌وه‌ندی خه‌ڵكی عێراق مسۆگه‌ر بكه‌ین و ئه‌وه‌ش ته‌نیا شتێكه ئێمه له میانی په‌یوه‌ندیمان له‌گه‌ڵ وڵاتاندا هه‌وڵی بۆ ده‌ده‌ین.
له به‌شێكی دیكه‌ی قسه‌كانیدا، مسته‌فا كازمی به پێویستی زانی، وه‌زیرانی كابینه‌كه‌ی دیدار و كۆبوونه‌وه‌یان هه‌بێت له‌گه‌ڵ هاوتاكانیان له وڵاتانی میسر و ئه‌رده‌ن بۆ پته‌وتركردن و بنیاتنانی هاوكارییه‌كی ژێرخانیانه له نێوان هه‌ردوولادا.