هێزه‌كانی رووسیا له سووریا پردێكی كاتیان له‌سه‌ر رووباری فورات درووست كرد
به‌مه‌به‌ستی گواستنه‌وه‌ی چه‌ك بۆ دێرزوور
K24 – هه‌ولێر:
هێزه‌كانی رووسیا له سووریا، رایانگه‌یاند، توانیویانه پردێكی جووڵاو له‌سه‌ر رووباری فورات درووست بكه‌ن به مه‌به‌ستی گواستنه‌وه‌ی ئۆتۆمبێل و كه‌رسته سه‌ربازییه‌كانیان بۆ شاری دێرزوور.
گوته‌بێژه‌ی هێزه‌كانی رووسیا له سووریا، له‌و باره‌یه‌وه، رایگه‌یاندووه، ئه‌و هه‌نگاوه‌یان به هاوكاری و هه‌ماهه‌نگی بووه له‌گه‌ڵ هێزه‌كانی سوپای سووریا.
روونیشیكردووه‌ته‌وه، ئه‌و پرده چوار مه‌تر و نیوی له قوڵایی ئاوی رووباره‌كه‌یه، ئه‌وه‌ش ئاستێكی مه‌ترسیداره و له‌به‌ر پێویستی گواستنه‌وه‌ی پێداویستییه‌كان بۆ دێرزوور ناچار بوونه ئه‌و جۆره پرده بۆ ماوه‌یه‌كی كاتی بخه‌نه خزمه‌ته‌وه و كاری پێ بكه‌ن.