كۆڵۆمبیا سه‌ره‌داوی دۆزینه‌وه‌ی كه‌شتییه نقوومبووەکەی ده‌ریای كاریبی ده‌ست كه‌وتووه

به‌رپرسانی حكوومه‌تی كۆڵۆمبیا ڕایانگەیاند، ئه‌و دراوانانهی له كه‌شتییه‌كی ژێرئاوكهوتوودا له كه‌ناراوه‌كانی وڵاته‌كه‌یان دۆزیویانه‌ته‌وه، ده‌یسه‌لمێنێن كه‌شتییه‌کە، كه‌شتیی سان خۆسێیه.
چوارشه‌ممه، 11ـی حوزه‌یرانی 2025، به‌رپرسانی حكوومه‌تی كۆڵۆمبیا ڕایانگه‌یاند، ئەو دراوانەیان دۆزیوه‌ته‌وه و به‌كاریان هێناوه بۆ پشكنینی کەشتییه ئەفسانەییەکەی کاپتنی دەریاوان، سان خۆسێ، كه مه‌زه‌نده ده‌كرێت كه‌شتییه‌كه‌ی له كاتی ژێرئاوكهوتندا بایی نزیكه‌ی 20 ملیار دۆلار گه‌نجینه‌ی هه‌ڵگرتبێت.
حکوومەتی کۆڵۆمبیا، بۆ دۆزینه‌وه‌ی پاشماوه‌كانی كه‌شتییه نقووم بووەكه، ژێرده‌ریاییه‌كی بەکار هێناوه و توانیوویه‌تی وێنه‌ی چه‌ند ناوچه‌كه‌یه‌ك له باكووری ده‌ریای كاریبی بگرێت، كه كه‌شتییه‌كه له سه‌ده‌ی هه‌ژده‌یه‌مدا لەوێدا ژێر ئاو كه‌وتووه.
ژێرده‌ریاییه‌كه، وێنه‌ی ئەو دراوانەی گرتووه كه لە پشتەوەی کەشتییەکەدا دۆزراونەتەوە و دواتر شیکارییان بۆ کراوە و زانا كۆڵۆمبیاییهكان، فۆتۆگرامێترییان بەکار هێناوه بۆ گۆڕینی وێنەکان بۆ وێنه‌ی سێ ڕەهەندی و بەراوردکردنیان لەگەڵ نموونەی دراوی هاوشێوە بۆ دیاریکردنی تەمەن و سەرچاوەیان.
زانا كۆڵۆمبیاییهكان، ئاماژه‌یان به‌وه كردووه "لە نووسراوەکاندا دەرکەوتووە کە ئەو دراوانە لە ساڵی 1707 لە شاری لیما، پایتەختی پیرۆ دروست کراون و بۆ سه‌رده‌می شانشینی کاستیل و لیۆن ده‌گه‌ڕێنه‌وه.
پێنجشه‌ممه 21ـی ئاداری 2024، ده‌سه‌ڵاتدارانی كۆڵۆمبیا ڕایانگه‌یاند، مانگی داهاتوو ده‌ست ده‌كه‌ن به پرۆسه‌ی گه‌ڕان به‌دوای گه‌نجینه‌یه‌كی ژێرئاوكه‌وتووی زێڕ و زیو كه به‌هاكه‌ی 17 ملیار دۆلار دەخەمڵێنرێت.
ده‌سه‌ڵاتدارانی كۆڵۆمبیا ڕوونیان كردبووه‌وه، گه‌نجینه‌كه ده‌كه‌وێته قووڵایی 600 مه‌تر له‌سه‌ر ئاستی ڕووی ده‌ریاوه، كه شوێنی ژێرئاوكه‌وتنی كه‌شتییه ئه‌فسانه‌ییه ئیسپانییه‌كه‌ی سان خۆسێیه.
پێشتر له 24ـی شوباتی 2024، حكوومه‌تی كۆڵۆمبیا ڕایگه‌یاند، پلانێكی ڕژدی هه‌یه له ڕێگه‌ی تیمێكی تایبه‌ته‌وه گه‌شتێك به قووڵایی ده‌ریادا بكات بۆ گه‌ڕان به‌دوای کەشتییە ئەفسانەییەکەی کاپتنی دەریاوان، سان خۆسێ كه له سه‌ده‌ی هه‌ژده و به‌دیاریكراوی له ساڵی 1708 له باكووری ده‌ریای كاریبییهوه له هێرشێكی هێزی دەریایی ئینگلیزه‌كاندا نقووم بوو.
حكوومه‌تی كۆڵۆمبیا ڕوونی كردبووه‌وه، قۆناغی یەکەمی توێژینەوە زانستییەکان لە دەوروبەری کەشتییه ژێرئاوكهوتووهكهدا بریتی ده‌بێت لە کۆکردنەوەی زانیاریی بۆ دیاریکردنی ئه‌و گەنجینەیەی بۆ دەرهێنان گونجاون و ئه‌گه‌ری ده‌رهێنانیان هه‌یه.
کۆڵۆمبیا، لە ساڵی 2015ـدا شوێنی ژێرئاوكه‌وتنی كه‌شتییه‌كه‌ی دەستنیشان کرد، بەڵام لەو کاتەوە به‌هۆی كێشه‌ی یاسایی و دیپلۆماسی و كاره نهێنییه‌كانی حكوومه‌ت، دۆسیه‌كه جێی مشت‌ومڕ بوو و گه‌ڕان به‌دوایدا ده‌ستی پێ نه‌كردبوو.
حکوومەتی كۆڵۆمبیا ئاماژه‌ی به‌وه كردبوو، ئەم ساڵ (2024) نزیکەی 4.5 ملیۆن دۆلار وەبەرهێنان دەکات لە هەڵکەندنی شوێنەواریی ئەو کەشتییە کە 62 تۆپی هه‌ڵگرتبوو و لە ساڵی 1708ـدا لەلایەن فەوجێکی دەریایی ئینگلیزەوە نقووم کراوە.