نزیكه‌ی یه‌ك ملیۆن منداڵی عێراقی كاری قورس و مه‌ترسیدار ده‌كه‌ن

ڕێكخراوی كاری نێوده‌وڵه‌تیی ماوه‌ی زیاتر له دوو ده‌یه‌یه ده‌ستی كردووه به چاودێریكردن و كار كردن بۆ ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه و به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی كاری منداڵانی ته‌مه‌ن پێنج بۆ 17 ساڵ له‌سه‌ر ئاستی جیهاندا؛ هاوكات ڕێكخراوی یونیسێف ئاماژه به‌وه ده‌كات، زیاتر له 130 ملیۆن منداڵ له ساڵی ڕابردوودا، كاری جۆراوجۆریان كردووه، كه هه‌ندێكیان قورس و مه‌ترسیدار بوون.
12ـی حوزه‌یرانی هه‌موو ساڵێك به ڕۆژی ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه و به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی كاری منداڵانی ته‌مه‌ن پێنج بۆ 17 ساڵ له‌سه‌ر ئاستی جیهان ناسراوه و له‌و ڕۆژه‌دا ڕێكخراوه تایبه‌تمه‌نده‌كانی بواری منداڵان زانیاری و ئامار و ڕاپۆرته‌كانیان له‌م باره‌وه بڵاو ده‌كه‌نه‌وه.
ڕێكخراوی كاری نێوده‌وڵه‌تیی له‌وه‌ته‌ی ساڵی 2002ـوه‌وه، به شێوه‌یه‌كی به‌رفراوان چاودێریی دۆخی منداڵانی ته‌مه‌ن پێنج بۆ 17 ساڵ ده‌كات و كار بۆ به‌نه‌هێشتنی ئالنگارییه‌كانی به‌رده‌میان ده‌كات و بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش به هاوكاریی ڕێكخراوی یونیسێف پرۆژه‌كانی پێشكه‌ش ده‌كات و هاوكارییه‌كان كۆ ده‌كاته‌وه.
ڕێكخراوی یونیسێف له دوایین ڕاپۆرتیدا ئاماژه‌ی به‌وه كردووه، 138 ملیۆن منداڵی ته‌مه‌ن پێنج بۆ 17 ساڵ له‌سه‌ر ئاستی جیهاندا له ساڵی 2024ـدا كاریان كردووه، كه ڕێژه‌ی 40%ـیان كاره‌كانیان به‌راورد به ته‌مه‌نیان مه‌ترسیدار بووه.
ڕێكخراوی یونیسێف سه‌رنجی بۆ ئه‌وه ڕاكێشاوه، ئه‌م ژماره‌یه‌ی ساڵی 2024 به‌راورد به ساڵی 2020 جۆرێك له گه‌شبینی تێدایه، كه له‌و ساڵه‌دا زیاتر له 150 ملیۆن منداڵ كاریان كردووه.
سه‌باره‌ت به عێراق هیچ داتا و زانیارییه‌كی نوێ له‌وه‌ته‌ی ساڵی 2018ـوه نییه، به‌ڵكوو ئه‌و كات له‌سه‌ر بنه‌مای ڕووپێوییهكی ڕاسته‌قینه نه‌ك به شێوه‌ی خه‌مڵاندن، ده‌ركه‌وتبوو، ڕێژه‌ی كاری منداڵان له عێراق ته‌نیا 4.5%ـه.
هاوكات دوایین زانیارییه‌كان ئاماژه به‌وه ده‌كه‌ن، نزیكه‌ی 5%ـی منداڵانی عێراق له بازاڕه‌كان كار ده‌كه‌ن، له كاتێكدا ژماره‌ی منداڵانی پێنج بۆ 17 ساڵ له عێراق ژماره‌یان 15 ملیۆن ده‌بێت، به‌مه‌ش ڕوون ده‌بێته‌وه 600 بۆ 800 هه‌زار منداڵی عێراق كار ده‌كه‌ن، كه هه‌ندێك جار ئه‌م ژماره‌یه بۆ ملیۆنێك منداڵ به‌رز ده‌بێته‌وه.
به پێی زانیارییه‌كان عێراق له كۆی 97 وڵاتی جیهان، له ڕیزبه‌ندی 55ـه‌مینی پێوه‌ره‌كانی كاری منداڵانه، هەروەها لە پلەی چوارەمی وڵاتانی عەرەبیدایه لە دوای هه‌ر یه‌ك له سوودان، فەڵەستین و میسر.