محەممەد حاجی مەحموود: لە 2014ـەوە عێراق ھەڕەشە و ستەم لە کورد دەکات

محەممەد حاجی مەحموود، سەرۆکی پارتی سۆسیال دیموکراتی کوردستان
محەممەد حاجی مەحموود، سەرۆکی پارتی سۆسیال دیموکراتی کوردستان

سەرۆکی پارتی سۆسیال دیموکراتی کوردستان ڕایگەیاند، بەهۆی ئەوەی عێراق ئەو هەموو ستمە لە کورد دەکات، بۆیە کورد مافی خۆیەتی ئاو و کارەبا لەسەر عێراق ببڕێت و بایکۆتی هەڵبژاردنیش بکات.

پێنجشەممە 12ـی حوزەیرانی 2025، محەممەد حاجی مەحموود، سەرۆکی پارتی سۆسیال دیموکراتی کوردستان، بە ڕۆژنامەنووسانی گوت: لە 2014ـەوە عێراق ھەڕەشە و ستەم لە کورد دەکات و، بودجە و مووچەی ڕادەگرێت.

سەرۆکی پارتی سۆسیال دیموکراتی کوردستان، ئاماژەی بەوە کرد، عێراق ئەمجارە لەبری کیمیابارن و ئەنفال، دەیەوێت بە شێوەیەکی دیکە لە کورد بدات.

جەختی لەوە کردەوە، کورد مافی خۆیەتی ئاو و کارەبا لەسەر عێراق ببڕێت و بایکۆتی هەڵبژاردنیش بکات.

 
Fly Erbil Advertisment