دەستنووسێکی مێژوویی ژەنەڕاڵ دیگۆل لە پاریس نمایش دەکرێت

خانه‌واده‌ی ژەنەڕاڵ شارل دیگۆل، پاڵه‌وان و به‌رگریكاری فه‌ره‌نسی، ده‌ستنووسی بانگه‌وازه‌كه‌یان كه ئاراسته‌ی گه‌لی وڵاته‌كه‌ی كردبوو بۆ ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی سوپای ئه‌ڵمانیای نازیی، پێشكه‌ش به دامه‌زراوه‌ی ئەرشیفی نیشتمانیی فەرەنسا كرد.
پێنجشەممە، 12ـی حوزەیرانی 2025، خانه‌واده‌ی ژەنەڕاڵ شارل دیگۆل، پاڵه‌وان و به‌رگریكاری فه‌ره‌نسی دژ به نازیسزم له جه‌نگیی دووه‌می جیهانی و سه‌رۆكی فه‌ره‌نسا له ماوه‌ی نێوان 1959 – 1969ـدا، ده‌ستنووسی بانگه‌وازه‌كه‌یان كه له 18ـی حوزه‌یرانی 1940 و له ڕێگه‌ی ڕادیۆی "بی بی سی"ـیه‌وه ئاراسته‌ی گه‌لی وڵاته‌كه‌ی كردبوو بۆ ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی سوپای ئه‌ڵمانیا پێشكه‌ش به دامه‌زراوه‌ی ئەرشیفی نیشتمانیی فەرەنسا كرد.
له‌م باره‌وه، ئیڤ دیگۆل، نەوەى ژەنەڕاڵ شارل دیگۆل ، پێش ڕێوڕه‌سمی پێشكه‌شكردنی ده‌ستنووسه کە لە خانه‌ی "ئارتکوریال" لە پاریس بەڕێوە چوو، گوتی، ئاساییه حكوومه‌تی فه‌ره‌نسا ئه‌م ده‌ستنووسه مێژووییه وه‌ربگرێته‌وه، چونكه گوزارشت له كارێكی نیشتمانی ده‌كات و سیمبۆڵێكه بۆ ئازادی.
دەستنووسەکە لە دوو لاپەڕە پێک دێت و به خه‌ت و قه‌ڵه‌می دیگۆل نووسراوه و تێیدا چه‌ند جار زیادكردن و كه‌مكردن و سڕینه‌وه‌ی بۆ كردووه و لە 18ـی ئه‌م مانگه‌وه لە بارەگای دامه‌زراوه‌ی ئەرشیفی نیشتمانیی لە پاریس بەبێ بەرانبەر نمایش دەکرێت.
هاوكات ڕه‌شیده داتی، وەزیری ڕۆشنبیریی فەرەنسا ڕایگەیاندووه، ئەم دەستنووسە یەکێکە لە بەڵگەنامە گرنگەکانی مێژووی فه‌ره‌نسا.
سێشه‌ممه، 4ـی شوباتی 2025، ژماره‌یه‌ك ده‌ستنووسی ژەنەڕاڵ دیگۆل له ڕێوڕه‌سمێكدا خرایه ڕوو. هه‌ر یه‌ك له ده‌فته‌ری تێبینییه‌كان كه دیگۆل له ساڵی 1940ـدا به‌ر له چوونی بۆ له‌نده‌ن و دواتر نووسیویه‌تی، هه‌روه‌ها پێنج نامه‌ی دیكه كه یهكێكیانی له 27ـی ئابی 1944 بۆ ئیڤۆنی هاوسه‌ری ناردووه له دوای ڕزگاركردنی پاریس، نامه‌یه‌كی دیكه كه له كۆتاییه‌كانی ئه‌یلوولی 1938 له دوای ڕێككه‌وتنه‌كانی میونشن و نامه‌یه‌كی دیكه كه له 20ـی كانوونی یه‌كه‌می 1936 بۆ جان دیگۆلی دایكی نووسیوه و تێیدا سه‌رنجی خستووه‌ته سه‌ر مه‌ترسییه‌كانی جه‌نگیی داهاتوو، له دیارترین ئه‌و ده‌فته‌ر و نامه ده‌ستنووسانه بوون كه له ڕێوڕه‌سمه‌كه‌دا خراونه ڕوو.