سوپای ئێران: ئیسرائیل باجێکی قورس دەدات

سوپای ئێران ڕایگەیاند: ئیسرائیل و ئەمەریکا باجێکی زۆر قورس دەدەن بەهۆی هێرشەکانیان بۆ سەر ئێران.

هەینی 13ـی حوزەیرانی 2025، سوپای ئێران، لە ڕاگەیەندراوێکدا ئاشکرای کرد، ئیسرائیل بە پاڵپشتیی ئەمەریکا، ژمارەیەک هێرشی بۆ سەر ئێران ئەنجام داوە.

دەشڵێت: ئیسرائیل و ئەمەریکا، بەو کارەی کە کردییان، باجێکی زۆر قورس دەدەن. جەختی لەوەش کردەوە، وەڵامدانەوەی ئیسرائیل حەتمی و یەکلاکەرەوە دەبێت.

لە لایەکی دیکەوە سوپای پاسداران لە ڕاگەیەندراوێکدا، ڕایگەیاند: بەڵێن دەدەین هەڵەی تاوانکاران کە بەرانبەر بە ئێران و گەلی وڵاتەکە ئەنجامیان داوە بێ وەڵام نابێت. جەختی لەوەش کردەوە، ئیسرائیل دەبێت چاوەڕێی وەڵامێکی توند و بەهێز بێت.

بەرەبەیانی ئەمڕۆ هەینی 13ـی 2025، سوپای ئیسرائیل، بە بەکارهێنانی 200 فڕۆکەی جەنگی، سەدان هێرشی کردە سەر 300 شوێن لە ئێران و، لە ئەنجامی هێرشەکاندا ژمارەیەک فەرماندەی سوپای پاسداران و زانای بواری ئەتۆم کوژران.

 
 
 
Fly Erbil Advertisment