ئیڤی دێڤرین: هێرشەکانمان بەردەوامی هەیە بۆ سەر پێگە ئەتۆمییەکانی ئێران

ئەمڕۆ هەینی 13ـی حوزەیرانی 2025، ئیڤی دێڤرین، گوتەبێژی سوپای ئیسرائیل، ڕایگەیاند "هێرشەکانمان بەردەوامی هەیە بۆ سەر پێگە ئەتۆمییەکانی ئێران."

دەشڵێت: ئێران نزیکبوو لە بەدەستهێنانی چەکی ئەتۆم، ئامانجی هێرشەکەمان نەهێشتنی مەترسییەکە بوو."

گوتیشی: لە هێرشەکەدا، سوپا سالاری ئێران و تێیدا حوسێن سەلامی، فەرماندەی سوپای پاسداران، محەممەد باقری، محەممەد تەهرانچی, سەرۆکی زانکۆی ئازادی ئیسلامی و فەرەیدون عەباسی، زانای بواری ئەتۆم، لە ئەنجامی هێرشەکانی ئیسرائیلەوە کوژران.

گوتەبێژی سوپای ئیسرائیل ڕاشیگەیاند "ئێران بە 100 فڕۆکەی بێ فڕۆکەوان هێرشی کردووەتەوە سەرمان."

بەرەبەیانی ئەمڕۆ هەینی، 13ـی حوزەیرانی 2025، ئیسرائیل هێرشێکی کردە سەر سوپا سالاری ئێران و تێیدا حوسێن سەلامی، فەرماندەی سوپای پاسداران، محەممەد باقری، سوپاسالاری ئێران، محەممەد تەهرانچی, سەرۆکی زانکۆی ئازادی ئیسلامی و فەرەیدون عەباسی، زانای بواری ئەتۆم، لە ئەنجامی هێرشەکانی ئیسرائیلەوە کوژران. ئیسرائیل بە 200 فڕۆکەی جەنگی بەشداری هێرشەکەی کردووە و لە 300 شوێنی ئێرانی داوە.

لای خۆیەوە عەلی خامنەیی، ڕێبەری باڵای کۆماری ئیسلامیی ئێران، ڕایگەیاند: دەبێت ئیسرائیل چاوەڕێی سزایەکی توند بکات و چارەنووسێکی تاڵ و ئازاربەخش چاوەڕێی دەکات.

ڕێبەری باڵای کۆماری ئیسلامیی ئێران، ئاماژەی بەوە دا، ئیسرائیل بە بە ئامانجکردنی شوێنەکانی نیشتەجێبوونی هاووڵاتییان، سروشتی خراپی خۆی زیاتر نیشان دا.

هاوکات گوتی: بە داخەوە بەهۆی هێرشەکانەوە چەند فەرماندەی سەربازیی و زانا شەهید بوون.

 
 
 
Fly Erbil Advertisment