ئه‌ڵمانیا: پشتیوانی دانووستان له‌گه‌ڵ كۆماری ئیسلامی ئێران ده‌كه‌ین

پێویسته‌ سیاسه‌تی خۆی بگۆڕێت

K24 – هه‌ولێر:

وەزیری دەرەوەی ئەڵمانیا، ھایكۆ ماس پشتیوانی خۆی بۆ ئەنجامدانی دانوستان لەگەڵ كۆماری ئیسلامی ئێران راگه‌یاند.

دوای گفتوگۆی له‌گه‌ڵ ھاوتا ئیسرائیلیەكەی، جابی ئەشكیناری، وەزیری دەرەوەی ئەڵمانیا، ئەمڕۆ پێنجشەممە، گوتی: ئێمه‌ پشتیوانی پرۆسه‌ی دانووستان له‌گه‌ڵ كۆماری ئیسلامی ئێران ده‌كه‌ین، سه‌باره‌ت به‌ پرسی پرۆگرامی مووشه‌كی ئێران و سیاسه‌تی ئه‌و وڵاته‌ له‌ عێراق و سووریا و لوبنان.

گوتیشی: پێویسته‌ كۆماری ئیسلامی ئێران سیاسه‌تی خۆی له‌ ناوچه‌كه‌دا بگۆڕێت.

هه‌روه‌ها گوتی: ئێمە سەبارەت بە ئێران ساویلكە نین و دەزانین رۆڵێكی مەترسیدار لە ناوچەكەدا دەگێڕێت. 

پێشتریش ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمەریكا لە رێكەوتنی ئەتۆمی لەگەڵ ئێران پاشەكشەی كرد، دوای ئەوەی حكومەتی تارانی تۆمەتباركرد بە دەستوەردان لە ململانێكانی ناوچەكە بەشێوەكی دوژمنكارانە.