پێچه‌وانه‌ی خواستی توركیا ئه‌سینا به‌شداری له‌ مانۆڕه‌ سه‌ربازییه‌كانی ده‌ریای ناوه‌ڕاست ده‌كات

فه‌ره‌نسا پشتیوانی یۆنان ده‌كات

K24 – هه‌ولێر:

كه‌ناڵه‌كانی راگه‌یاندنی یۆنان بڵاویانكرده‌وه‌، توركیا شكستیهێناوه‌ له‌ هه‌وڵی رێگرتن له‌ به‌شداریكردنی یۆنان له‌ مانۆڕه‌ سه‌ربازییه‌كانی ده‌ریای ناوه‌ڕاست.

شكستهێنانی ئه‌و هه‌وڵه‌ی توركیا دوای ئه‌وه‌ دێت، هه‌فته‌ی رابردوو، ئه‌نقه‌ره‌ بڕیاریدا، ئەركی كەشتییەكانی به‌دواداگه‌ڕانی نه‌وت و غاز له‌ رۆژهه‌ڵاتی ده‌ریای ناوه‌ڕاست درێژ بكاته‌وه‌.

هاوكات توركیا رایگه‌یاندووه‌، رۆژی 1 و 2ی مانگی داهاتوو، به‌ به‌كارهێنانی چه‌ك و فیشه‌ك هێزه‌كانی مانۆڕێكی سه‌ربازی له‌ ده‌ریای ناوه‌ڕاست ئه‌نجام ده‌ده‌ن.

ھەندێك سەرچاوەی میدیایی توركیا رایانگەیاند، توركیا 8 فڕۆكەی جه‌نگی لە جۆری "ئێف 16" لەگەڵ ژمارەیەك لە كەشتییە جەنگییەكانی بۆ بەرگریكردن لە كەشتییه‌كانی به‌دواداگه‌ڕانی نه‌وت و غاز رەوانەی رۆژھەڵاتی دەریای ناوەڕاست دەكات.

پێشتر پاریس رایگەیاندبوو، بەھۆی كردەكانی كنە و پشكنینیی توركیا، فه‌ره‌نسا دوو فڕۆكەی رافال لەگەڵ كەشتی "لافایت" لە چواچێوەی پلانێكدا بۆ بەھێزكردنی پێگه‌ی سەبازیی خۆی ره‌وانه‌ی رۆژهه‌ڵاتی ده‌ریای ناوه‌ڕاست ده‌كات.

ھەروەھا كۆشكی ئەلیزێ رایگەیاندبوو، فه‌ره‌نسا پێگەی سەربازی خۆی لە رۆژھەڵاتی دەریای ناوەڕاستدا بەھێز دەكات بۆ بەرەنگاربوونەوەی  سەرپێچی و كارە ھەراسانكاره‌كانی توركیا.

سەرۆكی فه‌ره‌نسا، ئیمانوێل ماكرۆن داوای لە توركیا كرد ده‌ستبه‌جێ كاری یەك لایەنە لە  گەڕان بەدوای نەوت و غازدا لە دەریای ناوەڕاستدا رابگرێت و پشتیوانی فه‌ره‌نسای بۆ یۆنان دەربڕی دژ بە بڕیارە تاك لایەنەكانی توركیا.

Fly Erbil Advertisment