حووسییەکانی یەمەن: ئێران مافی خۆیەتی وەڵامی هێرشەکانی ئیسرائیل بداتەوە

حووسییەکانی یەمەن ئەمڕۆ هەینی، هێرشی ئیسرائیلیان بۆ سەر ئێران شەرمەزار کرد. 

دەشڵێت: ئێران وەڵامی هەموو هێرشەکان دەداتەوە و بەتەواوی مافی خۆیەتی پەرە بە بەرنامە ئەتۆمییەکەشی بدات.

مەکتەبی سیاسی گرووپی ئەنساروڵلا لە بەیاننامەیەکدا لە تۆڕی کۆمەڵایەتی تێلێگرام بڵاوی کردووەتەوە و ڕایگەیاندووە، "بە توندی ئیدانەی ئەو هێرشە دڕندانەی ئیسرائیل دەکەین بۆ سەر کۆماری ئیسلامی ئێران.

گوتیشی: ئێمە و ئێران مافی ڕەوای خۆمانە بە هەموو شێوەیەک وەڵام بدەینەوە.

بەرەبەیانی ئەمڕۆ هەینی، 13ـی حوزەیرانی 2025، ئیسرائیل هێرشێکی کردە سەر ئێران و تێیدا، سوپا سالاری ئێران و تێیدا حوسێن سەلامی، فەرماندەی سوپای پاسداران، محەممەد باقری، سوپاسالاری ئێران، محەممەد تەهرانچی, سەرۆکی زانکۆی ئازادی ئیسلامی و فەرەیدون عەباسی، زانای بواری ئەتۆم، لە ئەنجامی هێرشەکانی ئیسرائیلەوە کوژران. ئیسرائیل بە 200 فڕۆکەی جەنگی بەشداری هێرشەکەی کردووە و لە 300 هەڵمەتی کردووە و 100 ئامانجی پێکاوە.

لای خۆیەوە عەلی خامنەیی، ڕێبەری باڵای کۆماری ئیسلامیی ئێران، ڕایگەیاند: دەبێت ئیسرائیل چاوەڕێی سزایەکی توند بکات و چارەنووسێکی تاڵ و ئازاربەخش چاوەڕێی دەکات.

ڕێبەری باڵای کۆماری ئیسلامیی ئێران، ئاماژەی بەوە دا، ئیسرائیل بە بە ئامانجکردنی شوێنەکانی نیشتەجێبوونی هاووڵاتییان، سروشتی خراپی خۆی زیاتر نیشان دا.

هاوکات گوتی: بە داخەوە بەهۆی هێرشەکانەوە چەند فەرماندەی سەربازیی و زانا شەهید بوون.

 
 
Fly Erbil Advertisment