جووڵەی بازرگانی و هاتوچۆکردن لە دەروازە سنووریەکانی هەرێمی کوردستان ئاساییە

وێنەی ئەمڕۆ دەروازەی نێودەوڵەتیی حاجی ئۆمەران
وێنەی ئەمڕۆ دەروازەی نێودەوڵەتیی حاجی ئۆمەران

جموجۆڵی بازرگانی و هاتوچۆکردن لە دەروازە سنووریەکانی هەرێمی کوردستان لەگەڵ وڵاتی ئێران ئاساییە و ئەو گەشتیارانەی چونەتە ئێران ئەمڕۆ بەڕێگەی وشکانی دەگەڕێنەوە هەرێم. 

هەینی، 13ـی حوزەیرانی 2025، هۆشمەند سادق پەیامنێری کوردستان24، ڕایگەیاند: بەهۆی هێرشەکانی ئیسرائیل بۆ سەر ئێران گەشتە ئاسمانییەکانی عێراق و هەرێمی کوردستان ڕاگیراون، دەسەڵاتی فڕۆکەوانی عێراق بڕیاریداوە سەرجەم گەشتە ئاسمانییەکان بۆ ناوخۆ و دەرەوە ڕاگیراون.

پەیامنێری کوردستان24، ئاماژەی بەوەشدا، لەگەڵ ژمارەیەک دەروازە سنورییەکان قسەم کردووە و جموجۆڵی بازرگانی هاتوچۆکردن ئاساییە و هیچ کێشەیەک لەم بارەیەوە نییە، ئەو گەشتیارانەی لە هەرێمی کوردستانەوە چوونەتە ئێران ئەمڕۆ بەڕێگای وشکانی دەگەڕێنەوە.

بەرەبەیانی ڕۆژی هەینی 13ـی حوزەیرانی 2025، ئاژانسی هەواڵی تەسنیم، بڵاوی کردەوە، بارەگای سوپای پاسداران لە تاران و چەندین شوێنی دیکە لە ئێران لە لایەن ئیسرائیلەوە بۆردومان کرا.

ئاژانسەکە ئاماژەی بەوە دا، حوسێن سەلامی، فەرماندەی سوپای پاسداران، محەممەد باقری، سوپاسالاری ئێران، محەممەد تەهرانچی، سەرۆکی زانکۆی ئازادی ئیسلامی و فەرەیدون عەباسی، زانای بواری ئەتۆم، لە ئەنجامی هێرشەکانی ئیسرائیلەوە کوژران.

 
 
 
 
Fly Erbil Advertisment