گوتەبێژی ڕێکخراوی وزەی ئەتۆمی ئێران: هەواڵی بڵاووبوونەوەی تیشکەکانی یۆرانیۆم لە دەرەوەی دامەزراوەکە دوورە لە ڕاستیی

گوتەبێژی ڕێکخراوی وزەی ئەتۆمی ئێران دەڵێت: مەترسی بڵاووبوونەوەی تیشکەکانی یۆرانیۆم لە دەرەوەی دامەزراوەکە ڕەتدەکاتەوە و ئاماژە بەوەدەکات، تەنیا لەنیو خۆی دامەزراوەکە بڵاووبووەتەوە.
بەهرۆز کەمالوەندی، گوتەبێژی ڕێکخراوی وزەی ئەتۆمی ئێران ئاشکرایکردووە، پیسبوونی کیمیایی و بڵاوبوونەوەی تیشکەکانی یۆرانیۆم لەنێو دامەزراوەکە ڕاگەیاند، بەڵام هەواڵی بڵاووبونەوەی بۆ دەرەوەی دامەزراوەکە دوورە لە ڕاستییەوە.
گوتەبێژی ڕێکخراوی وزەی ئەتۆمی ئێران جەخت لەوەدەکاتەوە، پێویست ناکات نیگەرانی ناوچەکانی دەوروبەرمان هەبێت، بەڵام پێویستە بەخێرایی پاککردنەوە لەناو دامەزراوەکەدا بکەین.
کەمالوەندی هێرشی کردە سەر ئاژانسی نێودەوڵەتی وزەی ئەتۆمی گوتی، چەند جارێک نامەمان بۆ بەڕێوەبەری گشتی ئاژانسەکە کرد، بەڵام هیچ وەڵامێکمان پێنەگەیشت، پێویستبوو گرنگی بەو هەڕەشانە بدات کە ڕووبەڕوومان دەبێتەوە، بەڵام نەیکرد.
بەرەبەیانی ڕۆژی هەینی 13ـی حوزەیرانی 2025، ئاژانسی هەواڵی تەسنیم، بڵاوی کردەوە، بارەگای سوپای پاسداران لە تاران و چەندین شوێنی دیکە لە ئێران لە لایەن ئیسرائیلەوە بۆردومان کرا.