ترەمپ بە فەرمی كاندیدكردنەوەی خۆی بۆ خولێكی دیكەی سەرۆكایەتی قبووڵكرد
ئەمەریكا دەكەمە " دەوڵەتێكی بەرھەمھێنەری قەبە".
K24 - ھەولێر:
سەرۆكی ئەمەریكا، دۆناڵد ترەمپ بە فەرمی كاندیدكردنەوەی خۆی لە لایەن حزبی كۆماریەوە بۆ خولی دووەمی سەرۆكایەتی ئەمەریكا قبووڵكرد.
ترەمپ لە كۆنگرەی حزبهكهیدا لە باخچهی كۆشكی سپیدا گوتی: ئەمهریكاییە خۆشەویستەكان، ئەمڕۆ بەدڵێكی پڕ لە سوپاسگوزاری و گەشبینییەوە، كە سنووری نییە، كاندیدكردنم له لایهن كۆمارییهكانهوه بۆ كێبڕكێی ههڵبژاردنی سهرۆكایهتی ئهمهریكا قبوڵ دهكهم.
ئامادەبووان زۆر بەگەرمییەوە پێشوازییان لەو لێدوانەی ترەمپ كرد و چەند جاران رستەی "چوار ساڵی دیكە"یان گوتەوە.
لهو وتارهیدا، ترەمپ بەڵێنیدا، ئەگەر ھەڵبژێردرایەوە، ئابووری وڵات، دوای پەتای كۆرۆنا، زۆر بەخێرایی بەرەو باشیی دەباتەوە و گەشەی پێدەدات و ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمەریكا دەكاتە "دەوڵەتێكی بەرھەمھێنەری قەبە".
ھەروەھا "رێكارە توندەكانی" ئیدارهكهی له دژی چین، به یهكێك له كارە چاكەكانی خۆی دانا و بەڵێنیدا، دیواری سنووری لەگەڵ مەكسیك تەواو بكات و ئەو كۆمپانیایانەش سزا بدات ئەوانەی دەرفەتی كاریان بردووەتە دەرەوە.
ترەمپ دیموكراتەكانی بەو رادیكاڵانە وەسفكرد، كە شێوازی ژیانی ئەمەریكایی وێران دەكەن. مەزندەشیكرد جۆ بایدنی ركابەری، بەھۆی كۆرۆناوە جارێكی دیكە كەرەنتینە دەسەپێنێتەوە و زیان به ئابووری وڵات دەگەیەنێتەوە.
بڕیارە ھەڵبژاردنی سەرۆكایەتی ئەمەریكا لە 3ی مانگی تشرینی دووەمدا ئەنجامبدرێت و تێیدا ترەمپ و "مایك پینس" جێگری رووبەڕووی كاندیدی دیموكراتەكان جۆ بایدن و جێگرەكەی كامالا ھاریس دەبنەوە.