وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئێران بانگهێشتی باڵیۆزی سویسرای له وڵاته‌كه‌ی كرد

وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئێران بانگهێشتی باڵیۆزی سویسرای له وڵاته‌كه‌ی كرد كه سه‌رپه‌رشتیی به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی ئه‌مه‌ریكا ده‌كات و نیگه‌رانی خۆی له باره‌ی هێرشه‌كانی ئیسرائیل پێ گه‌یاند.
هه‌ینی، 13ـی حوزه‌یرانی 2025، ئاژانسی (ئێرنا) بڵاوی كرده‌وه، وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئێران بانگهێشتی باڵیۆزی سویسرای له وڵاته‌كه‌ی كردووه كه سه‌رپه‌رشتیی به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی ئه‌مه‌ریكا ده‌كات و وێڕای سه‌ركۆنه‌كردنی هێرشه‌كانی ئیسرائیل بۆ سه‌ر ئێران، هاوكات نیگه‌رانی تارانی له باره‌ی ئه‌و هێرشانه پێ گه‌یاندووه و ڕایگه‌یاندووه، ئه‌مه‌ریكا له‌م هێرشانه‌دا هاوكاریی ئیسرائیلی كردووه.
بەرەبەیانی هەینی 13ـی حوزەیرانی 2025، ئاژانسی هەواڵی تەسنیم، بڵاوی کردەوە، بارەگای سوپای پاسداران لە تاران لەلایەن ئیسرائیلەوە بە چەندین مووشەک بۆردومان کرا.
ئاژانسەکە ئاماژەی بەوە دا، حوسێن سەلامی، فەرماندەی سوپای پاسداران، محەممەد باقری، سوپاسالاری ئێران، محەممەد تەهرانچی، سەرۆکی زانکۆی ئازادیی ئیسلامی و فەرەیدوون عەباسی، زانای بواری ئەتۆم، لە ئەنجامی هێرشەکانی ئیسرائیلەوە کوژران.