عێراق: تیشكی ئه‌تۆمی ئێرانی له وڵاته‌كه‌مان بڵاو نه‌بووه‌ته‌وه

ده‌سته‌ی نیشتمانیی بۆ چاودێریی ئه‌تۆمی، تیشک، کیمیایی و بایۆلۆجیی عێراقی ده‌ڵێت، تا ئێسته بڵاوبوونه‌وه‌ی تیشكی ئه‌تۆمی ئێرانی له عێراق تۆمار و ده‌ستنیشان نه‌كراوه.
هه‌ینی، 13ـی حوزه‌یرانی 2025، ئه‌حمه‌د خزه‌یر كازم، گوته‌بێژی ده‌سته‌ی نیشتمانیی بۆ چاودێریی ئه‌تۆمی، تیشک، کیمیایی و بایۆلۆجیی عێراقی جه‌ختی كرده‌وه، ده‌سته‌كه‌یان له نزیكه‌وه چاودێریی پێشهاته‌كان و هێرشه‌كانی ئیسرائیل بۆ سه‌ر پێگه ئه‌تۆمییه‌كانی ئێران ده‌كات.
ئه‌حمه‌د خزه‌یر كازم هه‌روه‌ها ڕایگه‌یاند، زانیارییه‌كان پشتڕاستی ده‌كه‌نه‌وه تا ئێستا بڵاوبوونه‌وه‌ی تیشكی ئه‌تۆمی به‌هۆی هێرشه‌كانی ئیسرائیله‌وه تۆمار و ده‌ستنیشان نه‌كراوه.
گوته‌بێژی ده‌سته‌ی نیشتمانیی بۆ چاودێریی ئه‌تۆمی، تیشک، کیمیایی و بایۆلۆجیی عێراقی گوتووشیه‌تی، ئامێر و سیستمه‌كانی تۆماركردن و ده‌ستنیشانكردنی تیشك له ده‌سته‌كه‌یان له هه‌موو عێراق كاران و له ئه‌گه‌ری بڵاوبوونه‌وه‌ی تیشكی ئه‌تۆمی، هه‌نگاو و ڕێكاری زانستی و پێویست ده‌گرنه‌به‌ر.
ڕۆژی هەینی 13ـی حوزەیرانی 2025، سوپای ئیسرائیل لە ڕێگەی فڕۆکەی جەنگی و هەڵدانی مووشەکەوە، بۆردومانی ئێرانی کرد و، دامەزراوە ئەتۆمییەکان، کارگەکانی دروستکردنی مووشەکی بالیستیک و سەرکردە سەربازییەکانی کردە ئامانج.
مێدیاکانی ئێران گرتەی تەقینەوەکانیان بڵاوکردەوە، لە نێویاندا تەقاندنەوەی دامەزراوەی سەرەکی پیتاندنی یۆرانیۆمی نەتەنز، هاوکات ئیسرائیل باری نائاسایی لە وڵاتەکەی ڕاگەیاند، بەهۆی ئەوەی پێشبینی کردبوو کە ئێران لە ڕێگەی مووشەک و فڕۆکەی بێفڕۆکەوانەوە هێرش دەست پێدەکات و تۆڵە دەسێنێتەوە.