ده‌سته‌ی چاودێریی ئه‌تۆمی عێراقی: له ئاماده‌باشیداین بۆ مامه‌ڵه‌كردن له‌گه‌ڵ پێشهاته‌كان

ده‌سته‌ی نیشتمانیی بۆ چاودێریی ئه‌تۆمی، تیشک، کیمیایی و بایۆلۆجیی عێراقی ڕایده‌گه‌یه‌نێت، لە ئه‌وپه‌ڕی له ئاماده‌باشیدان بۆ ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه و مامه‌ڵه‌كردن له‌گه‌ڵ پێشهاته نوێیه‌كان.
شه‌ممه، 14ـی حوزه‌یرانی 2025، ده‌سته‌ی نیشتمانیی بۆ چاودێریی ئه‌تۆمی، تیشک، کیمیایی و بایۆلۆجیی عێراقی، دوابه‌دوای هێرشه‌كانی ئیسرائیل بۆ سه‌ر ئێران، كۆبوونه‌وه‌یه‌كی به په‌له و نائاسایی كرد و تێیدا هه‌ڵسه‌نگاندن بۆ لێكه‌وته‌كانی ئه‌و هێرشانه كرا.
هه‌روه‌ها له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا هەڵسەنگان بۆ ئاستی ئەمنی و تەکنیکی لێكه‌وته و کاردانەوەی ئەو پێشهات و ڕووداوانە كراوه و جه‌خت له‌سه‌ر هه‌موو ئاماده‌كارییه‌ك كراوه‌ته‌وه بۆ ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه و مامه‌ڵه‌كردن له‌گه‌ڵ هه‌ر پێشهات و ئه‌گه‌رێكی نه‌خوازراو.
هه‌ینی، 13ـی حوزه‌یرانی 2025، ئه‌حمه‌د خزه‌یر كازم، گوته‌بێژی ده‌سته‌ی نیشتمانیی بۆ چاودێریی ئه‌تۆمی، تیشک، کیمیایی و بایۆلۆجیی عێراقی، جه‌ختی كرده‌وه، ده‌سته‌كه‌یان له نزیكه‌وه چاودێریی پێشهاته‌كان و هێرشه‌كانی ئیسرائیل بۆ سه‌ر پێگه ئه‌تۆمییه‌كانی ئێران ده‌كات.
ئه‌حمه‌د خزه‌یر كازم، هه‌روه‌ها ڕایگه‌یاند، زانیارییه‌كان پشتڕاستی ده‌كه‌نه‌وه تا ئێستا بڵاوبوونه‌وه‌ی تیشكی ئه‌تۆمی به‌هۆی هێرشه‌كانی ئیسرائیله‌وه تۆمار و ده‌ستنیشان نه‌كراوه.
گوته‌بێژی ده‌سته‌ی نیشتمانیی بۆ چاودێریی ئه‌تۆمی، تیشک، کیمیایی و بایۆلۆجیی عێراقی گوتبووی، ئامێر و سیستمه‌كانی تۆماركردن و ده‌ستنیشانكردنی تیشك، له هه‌موو عێراق كاران و له ئه‌گه‌ری بڵاوبوونه‌وه‌ی تیشكی ئه‌تۆمی، هه‌نگاو و ڕێكاری زانستی و پێویست ده‌گرنه‌به‌ر.
بەرەبەیانی ڕۆژی هەینی، 13ـی حوه‌زه‌یرانی 2025، گرژییەکانی نێوان تاران و تەلئەڤیڤ گەیشتنە قۆناغێکی نوێ و مەترسیدار، کاتێک ئیسرائیل بە زیاتر لە 200 فڕۆکەی جەنگی، لە چوارچێوەی ئۆپەراسیۆنی "شێری ڕاپەڕیو" چەندان هێرشی ئاسمانی کردە سەر زیاتر لە 200 ئامانجی ستراتیجیی لەنێو خاکی ئێران‌دا.
ئیسرائیل، لە هێرشە ئاسمانییەکانیدا بنکە ئەتۆمییەکانی نەتەنز، فۆردۆ و ئەسفەهانی بۆمباران کرد و بە گوێرەی ئاژانسی نێودەوڵەتیی وزەی ئەتۆم، زیان بەو بنکە ئەتۆمییانە گەیشتووە. بە پێی میدیای ئێرانی، لە هێرشەکاندا شەش زانای ئەتۆمیی ئێرانی کوژراون.
هەر بەگوێرەی میدیای ئێران، لەو هێرشە ئاسمانییانەدا، ئیسرائیل ژمارەیەک لە باڵاترین فەرماندەکانی سوپای پاسدارانی کوشتووە، لەنێویاندا محەممەد باقری، سوپاسالاری هێزە چەکدارەکان و حوسێن سەلامی، فەرماندەی گشتیی سوپای پاسداران، هەروەها فەرماندەی هێزی ئاسمانیی سوپای پاسدارانیش لەنێو کوژراوەکاندان.
باڵیۆزی ئێران لە نەتەوە یەکگرتووەکان ڕایگەیاند، لە ئەنجامی هێرشەکانی ئیسرائیل‌دا 78 کەس کوژراون و 320ـی دیکە بریندار بوون.