به‌ریتانیا فڕۆكه‌ی جه‌نگی بۆ ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست ده‌گوازێته‌وه

سەرۆک وەزیرانی بەریتانیا ئاماژه به‌وه ده‌كات، هێزی سه‌ربازیی زیاتر بۆ ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست ده‌گوزانه‌وه بۆ ئه‌وه‌ی له كاتی پێویستدا پشتیوانیی له ناوچه‌کە بكه‌ن.
شه‌ممه، 14ـی حوزه‌یرانی 2025، کییەر ستارمەر، سەرۆک وەزیرانی بەریتانیا به‌ره‌و له‌وه‌ی بۆ كه‌نه‌دا به‌ڕێ بكه‌وێت بۆ به‌شداریی له كۆبوونه‌وه‌ی وڵاتانی كۆمه‌ڵه‌ی حه‌وت، به ڕۆژنامه‌نووسانی ڕاگه‌یاند، هێز و توانای سه‌ربازیی زیاتر بۆ ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست ده‌گوزانه‌وه بۆ ئه‌وه‌ی له كاتی پێویست و له ناكاودا پشتیوانیی پێشكه‌شی ناوچه‌كه بكه‌ن.
سەرۆک وەزیرانی بەریتانیا جه‌ختیشی كردووه‌ته‌وه، گواستنه‌وه‌ی فڕۆكه‌ی جه‌نگی بۆ ناوچه‌كه، به‌شێكه له پرۆسه‌كه‌یان.
بەرەبەیانی ڕۆژی هەینی، 13ـی حوه‌زه‌یرانی 2025، گرژییەکانی نێوان تاران و تەلئەڤیڤ گەیشتنە قۆناغێکی نوێ و مەترسیدار، کاتێک ئیسرائیل بە زیاتر لە 200 فڕۆکەی جەنگی، لە چوارچێوەی ئۆپەراسیۆنی "شێری ڕاپەڕیو" چەندان هێرشی ئاسمانی کردە سەر زیاتر لە 200 ئامانجی ستراتیجیی لەنێو خاکی ئێران‌دا.
ئیسرائیل، لە هێرشە ئاسمانییەکانیدا بنکە ئەتۆمییەکانی نەتەنز، فۆردۆ و ئەسفەهانی بۆمباران کرد و بە گوێرەی ئاژانسی نێودەوڵەتیی وزەی ئەتۆم، زیان بەو بنکە ئەتۆمییانە گەیشتووە. بە پێی میدیای ئێرانی، لە هێرشەکاندا شەش زانای ئەتۆمیی ئێرانی کوژراون.
هەر بەگوێرەی میدیای ئێران، لەو هێرشە ئاسمانییانەدا، ئیسرائیل ژمارەیەک لە باڵاترین فەرماندەکانی سوپای پاسدارانی کوشتووە، لەنێویاندا محەممەد باقری، سوپاسالاری هێزە چەکدارەکان و حوسێن سەلامی، فەرماندەی گشتیی سوپای پاسداران، هەروەها فەرماندەی هێزی ئاسمانیی سوپای پاسدارانیش لەنێو کوژراوەکاندان.
باڵیۆزی ئێران لە نەتەوە یەکگرتووەکان ڕایگەیاند، لە ئەنجامی هێرشەکانی ئیسرائیل‌دا 78 کەس کوژراون و 320ـی دیکە بریندار بوون.