ئێران هێرشی مووشەکی کردە سەر ئیسرائیل

سوپای ئیسرائیل رایگەیاند: دەیان مووشەک لە ناوچە جیاجیاکانی ئێرانەوە بەرەو ئیسرائیل هەڵدران و لە سەرتاسەری وڵات زەنگی ئاگادارکردنەوە لێ دەدات و داوا لە هاووڵاتییان دەکەین بچنە پەناگەکانیان.

یەکشەممە 15ـی حوزەیرانی 2025، سوپای ئیسرائیل، لە ڕاگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوە دا، 50 مووشەکی بالیستی لە ناوچە جیاجیاکانی ئێرانەوە بەرەو ئیسرائیل هەڵدران و سیستەمی بەرگریی ئاسمانیمان ئامادەن بۆ بەرپەرچدانەوەی مووشەکەکان.

سوپای ئیسرائیل، باسی لەوەش کرد، لە سەرانسەری ئیسرائیل زەنگی ئاگادارکردنەوە لێ دەدات و داوا لە هاووڵاتییان دەکەین بۆ پاراستنی گیانیان بچنە پەناگەکانیان.

لە لایەکی دیکەوە ئاژانسی هەواڵی میهر، بڵاوی کردەوە، لە چوارچێوەی ئۆپەراسیۆنی "بەڵێینی ڕاستگۆیی 3" چەندین مووشەک لە ئێرانەوە بە ئاراستەی شار و ناچە جیاجیاکنی ئیسرائیل هەڵدران.

بەرەبەیانی ڕۆژی هەینی 13ـی حوزەیرانی 2025، سوپای ئیسرائیل بە فڕۆکەی جەنگی و درۆنەوە، هێرشی کردە سەر ئێران و بۆمبارانی دامەزراوە ئەتۆمییەکان، کارگەکانی دروستکردنی مووشەکی بالیستیکی کرد و ژمارەیەک لە سەرکردە سەربازیی و زانایانی ئەتۆمیی ئێرانشی کوشت.

لە بەرانبەردا ئێران لە درەنگانی شەوی هەینی سەدان مووشەکی بالیستی ئاراستەی تەلئەڤیڤ کرد و سیستەمی بەرگریی ئاسمانیی ئیسرائیل بەرپەرچی زۆرینەی مووشەکەکانی دایەوە. بەڵام ژمارەیەکیان کەوتەنە خوارەوە و، چەندین باڵەخانە و خانوو، بەو هۆیەوە خاپوور بوون.

 
 
 
Fly Erbil Advertisment