به‌مه‌به‌ستی به‌شداریكردن له داڕشتنی پڕۆژه یاسای بودجه شاندێكی هه‌رێم له به‌غدایه
هه‌وڵ ده‌درێت چیتر به‌غدا بودجه وه‌ك كارتی فشار به‌رامبه‌ر هه‌رێمی كوردستان به‌كارنه‌هێنێت
K24- هه‌ولێر:
سبه‌ی لیژنه‌ی هاوبه‌شی هه‌ردوو وه‌زاره‌تی پلاندانان و دارایی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان كه به‌مه‌به‌ستی به‌شداریكردن له كۆبوونه‌وه‌ی لیژنه‌ی داڕشتنی پڕۆژه یاسای بودجه‌ی عێراق بۆ 3 ساڵی داهاتوو له به‌غدان، به‌شداری له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا ده‌كه‌ن، نوێنه‌رێكی لیژنه‌كه‌ش ناوه‌ڕۆكی كۆبوونه‌وه‌كان بۆ كوردستان24 ئاشكرا ده‌كات.
له‌باره‌ی ناوه‌ڕۆكی ئه‌و كۆبوونه‌وه‌یه‌ش، زاگرۆس فه‌تاح، بریكاری وه‌زاره‌تی پلاندانانی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به كوردستان24 رایگه‌یاند، بانكی نێوده‌وڵه‌تی و سندووقی نه‌ختینه‌ی نێوده‌وڵه‌ی داوای له وه‌زاره‌تی دارایی عێراق كردووه، سیستمی داڕشتنی پڕۆژه یاسای بودجه له یه‌ك ساڵییه‌وه بگۆڕێت بۆ سیستمی بودجه‌ی 3 ساڵی، گوتیشی: له‌سه‌ر ئه‌و داواكارییه لیژنه‌یه‌كی باڵا پێكهێنراوه و له‌سه‌ر داوای وه‌زاره‌تی دارایی عێراقی بانگهێشتنامه‌یه‌ك بۆ حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان نێردراوه، بۆ ئه‌وه‌ی نوێنه‌رایه‌تی خۆی له‌و لیژنه باڵایه‌دا هه‌بێت، تاوه‌كو له داڕشتنی پڕۆژه یاساكه‌دا كه تایبه‌ته به ساڵی 2021 تا 2023 به‌شدار بن.
ئاشكراشیكرد، بۆ داڕشتنی پڕۆژه یاسای بودجه لیژنه‌كه له ئێستاوه ده‌ست به زنجیره‌یه‌ك كۆبوونه‌وه ده‌كات و تا كۆتایی مانگی 9 به‌رده‌وام ده‌بێت.
سه‌باره‌ت به هه‌وڵه‌كانی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستانیش بۆ دووباره‌نه‌بوونه‌وه‌ی سیناریۆی ئه‌م چه‌ند ساڵه‌ی دوایی، كه به‌رده‌وام لایه‌نی عێراقی بودجه‌ی وه‌ك كارتی فشار له دژی هه‌رێمی كوردستان به‌كارهێناوه، زاگرۆس فه‌تاح گوتی: لیژنه‌ی وه‌زاره‌ته‌كانی دارایی و پلاندانانی حكومه‌تی هه‌رێم وێڕای نوێنه‌رایه‌تیكردن له لیژنه‌ی باڵای داڕشتنی پڕۆژه یاسای بودجه‌ی عێراق، له هه‌مان كاتدا لیژنه‌یه‌كی ته‌كنیكیشه و هه‌موو پلان و داواكارییه‌كانی هه‌رێم له‌سه‌ر بنه‌مای داهاتی گشتی ده‌خه‌ینه ناو كارنامه‌ی ئه‌و به‌رنامه 3 ساڵییه و دوای په‌سه‌ندكردنی له‌لایه‌ن ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانه‌وه، حكومه‌تی عێراق زیاتر پابه‌ند ده‌بێت به ناردنی به‌شه بودجه‌ی هه‌رێمی كوردستان.
جه‌ختیشی كرده‌وه، هه‌موو هه‌وڵه‌كانمان بۆ ئه‌وه‌یه له‌ناو پڕۆژه یاسای بودجه 3 ساڵییه‌كه‌دا شوێنی ته‌واوی مافه داراییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان بكه‌ینه‌وه، بۆ ئه‌وه‌ی ببێته به‌ڵگه‌نامه‌یه‌كی یاسایی و دارایی، ئه‌وه‌ی تا ئێستاش وه‌ك كارتی فشار به‌رامبه‌ر هه‌رێمی كوردستان به‌كارهێنراوه، بابه‌تێكی سیاسییه.
H.B