نه‌یارانی ره‌گه‌زپه‌رستی په‌یكه‌ری ئه‌ندازیاری كۆمه‌ڵكوژی خه‌ڵكی ره‌سه‌نی كه‌نه‌دایان شكاند
گه‌لی ره‌سه‌نی كه‌نه‌دای كۆمه‌ڵكوژ كردووه
K24 – هه‌ولێر:
له شاری مۆنتریالی كه‌نه‌دا، خۆپیشانده‌رانی دژ به ره‌گه‌زپه‌رستی، په‌یكه‌ری یه‌كه‌م سه‌رۆك وه‌زیرانی وڵاته‌كه‌یان "جۆن ماكدۆناڵد (1815 - 1891)"یان شكاند.
له مۆنتریاڵ هه‌زاران هاووڵاتی بۆ ئیدانه‌كردنی ره‌گه‌زپه‌رستی خۆپیشاندانیان ئه‌نجامدا.
له خۆپیشاندانه‌كه‌دا، به‌شداربووه‌كان داوایانكرد، چیدیكه پاره و بودجه بۆ پۆلیس ته‌رخان نه‌كرێت و هێزه ئه‌منییه‌كانیان به به‌شدار له‌و تاوانانه وه‌سفكرد، كه به‌رامبه‌ر به ره‌شپێسته‌كان ئه‌نجامدراوون.
له به‌شێكی دیكه‌ی خۆپیشاندانه‌كه‌دا، خۆپیشانده‌ران گوریسیان كرده ملی په‌یكه‌ری یه‌كه‌م سه‌رۆك وه‌زیرانی كه‌نه‌دا و رایانكێشا و سه‌ریان له جه‌سته‌ی جیاكرده‌وه و تێكیان دا.
سه‌رۆكی شاره‌وانی شاره‌كه، ڤالێری پلانت، نیگه‌رانی و په‌ژاره‌ی خۆی بۆ ئه‌و رووداوه ده‌ربڕی و گوتی: پۆلیس لێكۆڵینه‌وه له رووداوه‌كه ده‌كات.
پێشتریش له كه‌نه‌دا، چه‌ند جارێك سوكایه‌تی به په‌یكه‌ری یه‌كه‌م سه‌رۆك وه‌زیرانی وڵاته‌كه كرابوو.
چالاكانی دژه ره‌گه‌زپه‌رستی له‌و بڕوایه‌دان، یه‌كه‌م سه‌رۆك وه‌زیرانی وڵاته‌كه‌یان "جۆن ماكدۆناڵد (1815 - 1891)" ئه‌ندازیاری كۆمه‌ڵكوژكردنی دانیشتوانی ره‌سه‌نی كه‌نه‌دایه.