دەیڤد لامی: نابێت گرووپە چەکدارەکانی عێراق دەستوەردان لە گرژییەکانی ناوچەکە بکەن

ئەمڕۆ دووشەممە، 16ـی حوزەیرانی 2025، دەیڤد لامی، وەزیری دەرەوەی بەریتانیا ڕایگەیاند "پشتیوانی خۆمان بۆ سەقامگیری عێراق و بێلایەنی عێراق دووپاتدەکەینەوە لە هەر هێرش و ململانێیەک."
وەزیری دەرەوەی بەریتانیا ئاماژەی بەوەش دا، پێویستە ڕێگری لە هەر دەستوەردانێکی "گرووپە چەکدارەکانی عێراق" لە ململانێی بەردەوامی ئیسرائیل و ئێراندا، بکرێت.
دەیڤد لامی، ڕاشیگەیاند "جەخت لەسەر گەڕانەوە بۆ سەر مێزی دانوستان سەبارەت بە بەرنامەی ئەتۆمی ئێران دەکەینەوە.
بەهۆی گرژی و ململانێکانی ناوچەکە، وڵاتانی زلهێز جەخت دەکەنەوە کە دەبێت ڕێگری و دەستوەردان لە گرووپە چەکدارەکانی عێراق لە هەر ململانێیەکی ئیسرائیل و ئێران بکرێت و ئەو گرووپانە ئاڵۆزی و گرژی بۆ عێراق و ناوچەکە دروست نەکەن.