سوپای پاسداران داوا له له دانیشتووانی ته‌لئه‌ڤیڤ ده‌كات ماڵه‌كانیان به‌جێ بهێڵن

مێدیای فه‌رمی ئێران ئاماژه به‌وه ده‌كات، سوپای پاسداران وڵاته‌كه‌ی داوا له دانیشتووانی پایته‌ختی ئیسرائیل ده‌كات شوێنه‌كانیان به‌جێ بهێڵن.
دووشه‌ممه، 16ـی حوزه‌یرانی 2025، مێدیای فه‌رمی ئێران بڵاوی كرده‌وه، سوپای پاسداران داوای له دانیشتووانی ته‌لئه‌ڤیڤ كردووه، به زووترین كات ماڵ و شوێنه‌كانیان به‌جێ بهێڵن.
دووشەممە 16ـی حوزەیرانی 2025، بنیامین ناتانیاهۆ، سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل بە هاوبەشی وەزیری بەرگریی یسرائیل کاتس، لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەنووسیدا لە بنکەیەکی ئاسمانی گوتی: ئێمە بە هاووڵاتییانی تاران دەڵێین، شارەکە چۆڵ بکەن، ئێمەش کاری خۆمان دەکەین، هەموو ئەوانەشی بە قارەمانێتی فڕۆکەوانەکان و سەربازەکانی سەر زەوی وەسف کرد، ئاماژەی بەوەشکرد، خەڵکی ئیسرائیل ڕێز لە ئێوە دەگرێت و خەڵکی جیهان ماچتان بۆ دەنێرن، بۆیە سەردەکەوین و بەردەوام بن تا سەردەکەوین.
بەرەبەیانی ڕۆژی هەینی 13ـی حوزەیرانی 2025، سوپای ئیسرائیل بەشێوەیەکی کت‌وپڕ هێرشی کردە سەر دامەزراوە مووشەکی و ئەتۆمییەکانی ئێران و ئۆپەراسیۆنی "هەستانەوەی شێر"ـی ڕاگەیاند.
لای خۆیەوە ئێران لە وەڵامی هێرشەکانی ئیسرائیل، ئۆپەراسیۆنی "بەڵێنی ڕاستگۆی 3"ـی ڕاگەیاند.