ڕاپۆرته‌كان: تره‌مپ له چه‌ند ڕۆژی داهاتوودا پێشنیازێكی نوێ ده‌خاته به‌رده‌م ئێران

ڕاپۆرته مێدیاییه‌كان ئاماژه به‌وه ده‌كه‌ن، سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا له چه‌ند ڕۆژی داهاتوودا پێشنیازێكی نوێ له‌باره‌ی به‌رنامه ئه‌تۆمییه‌كه‌ی ئێران ده‌خاته ڕوو.
دووشه‌ممه، 16ـی حوزه‌یرانی 2025، كه‌ناڵی "i24"ـی ئیسرائیلی له زاری به‌رپرسێكی ئه‌مه‌ریكی بڵاوی كرده‌وه، دۆناڵد تره‌مپ، سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا چاوه‌ڕوان ده‌كات له چه‌ند ڕۆژی داهاتوودا پێشنیازێكی نوێ وه‌كوو دوایین ده‌رفه‌ت بۆ چاره‌كردنی پرسی ئه‌تۆمی ئێران، بخاته به‌رده‌م ئه‌و وڵاته.
به‌رپرسه ئه‌مه‌ریكییه‌كه گوتووشیه‌تی، ڕه‌نگه پێشنیازه‌كه هه‌ندێك جیاوازیی له‌گه‌ڵ پێشنیازه‌كه‌ی پێشوودا هه‌بێت، ته‌نانه‌ت پێ ده‌چێت هه‌ندێك باشتریش بێت بۆ ئه‌وه‌ی ئێرانییه‌كان هه‌ستێكی باشیان بۆ دروست ببێت، به‌ڵام له‌گه‌ڵ ئه‌مه‌شدا تره‌مپ له‌سه‌ر بنه‌ماكه‌ی "نه پیتاندن و نه به‌رنامه‌ی ئه‌تۆمی" پێداگیره.
ئه‌و به‌رپرسه ئه‌مه‌ریكییه باسی له‌وه‌ش كردووه، ئیسرائیل ئێستا له ده‌ره‌وه‌ی یارییه‌كه‌یه، دانوستانه‌كان له‌نێوان ئێران و ئه‌مه‌ریكا و به نێوه‌ندگیریی وڵاتان به‌ڕێوه ده‌چێت.