ترەمپ: لە کۆتاییدا لەگەڵ ئێران ڕێک دەکەوین

دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمەریکا لە کەنەدا ڕایگەیاند، چاوەڕوان بن کەی گەڕامەوە کارێک دەکەم و لە کۆتاییدا ئێران ڕێککەوتن لەسەر بەرنامە ئەتۆمییەکەی قبووڵ دەکات. 

ترەمپ کە بۆ بەشداری لە لوتکەی گرووپی حەوت، دوای دیدارەکەی لەگەڵ کیێر ستارمەر، سەرۆک وەزیرانی بەریتانیا لە کۆنفرانسێکی هاوبەشی ڕۆژنامەوانیدا گوتی: ئێستاش ئێران لەسەر مێزی دانوستانەکانە، هەربۆیە لە کۆبوونەوەی گرووپی حەوت تەواو بم و بگەڕێمەوە واشنتن، کارێک دەکەم، کە ئێران لە کۆتاییدا ڕێککەوتنێک لەسەر بەرنامە ئەتۆمیەکەی واژۆ دەکات.

سەبارەت بە جەنگی نێوان ئیسرائیل و ئێران، دۆناڵد ترەمپ لە وەڵامی ڕۆژنامەنووسان گوتی: تاران ئامادەیی دەربڕیوە بۆ دانوستان، بەڵام دەبوایە زووتر ئەم هەنگاوەیان بگرتایەتەبەر.

ئاماژەشیدا، هیچ دەفەتێک نییە و هەردوولا دەبێت ڕێککەوتن بکەن، ئەگەر بە بۆیان بە ئازاریش بێت، گوتیشی: ئێران لەم شەڕەدا سەرناکەوێت و دەبێت دانوستان بکەن، ئێستا کاتەکەی گونجاوە بۆ دانوستان، بەر لەوەی درەنگ بکەوێت.

هەروەها ڕەتیکردەوە لە بارەی دەستوەردان یان بەشداربوونی ئەمەریکا لەم شەڕەی نێوان ئیسرائیل و ئێران، ترەمپ گوتی: نامەوێت هیچ قسەیەک لەمبارەیەوە بکەم.

 
 
 
 
 
 
Fly Erbil Advertisment