G7: ئیسرائیل مافی بەرگریی لە خۆی هەیە

سەرکردەکانی گرووپی حەوت، ڕێککەوتن لەسەر بەیاننامەیەکی هاوبەش کە تێیدا پشتگیری لە ئیسرائیل دەکەن بەوەی مافی خۆیەتی بەرگریی لەخۆی بکات و دژایەتیی بە دەستهێنانی چەکی ئەتۆمی لەلایەن ئێرانەوە دەکەن.
لە بەیاننامەیەکدا، کە حەوت وڵاتی گەورەی دیموکراسی، لە کۆبوونەوەی لوتکەی کەنەدا، بڵاویان کردووەتەوە، ئێران بە "سەرچاوەی سەرەکی ناسەقامگیریی و تیرۆر لە ناوچەکەدا" وەسف کردووە.
ئەو حەوت وڵاتە بریتین لە ئەمەریکا، بەریتانیا، فەرەنسا، ئەڵمانیا، ئیتاڵیا، ژاپۆن و کەنەدا، لەسەر ئەوە کۆکن کە "ئێران هەرگیز ناتوانێت ببیتە خاوەنی چەکی ئەتۆمی."
هەروەها ئەو گرووپە دووپاتی کردەوە "ئیسرائیل مافی خۆیەتی بەرگریی لە خۆی بکات" و پاڵپشتییان بۆ ئاسایشی ئیسرائیل دەربڕی.
هەروەها لە بەیاننامەکەدا خوازیاریی کەمکردنەوەی پەرەسەندنی بەرفراوانتر لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستیان کرد، لە نێویاندا ئاگربەست لە غەززە.