له‌به‌غدا هێرش كرایه سه‌ر كه‌ناڵی دیجله و سووتێنرا
به‌به‌رچاوی هێزه ئه‌منییه‌كانه‌وه ئاگریان تێبه‌ردا

K24- هه‌ولێر:
خۆپیشانده‌رانی عێراق هه‌ڵیانكوتایه سه‌ر بینایه‌ی كه‌ناڵی ئاسمانی دیجله له به‌غدا و كه‌لوپه‌له‌كانیان شكاند و ئاگریان له كه‌ناڵه‌كه به‌ردا.
به‌گوێره‌ی میدیا عێراقییه‌كان، ئه‌مڕۆ ده‌یان خۆپیشانده‌ر كه ژماره‌یه‌كیان چه‌كدار بوون، هێرشیان كرده سه‌ر بینایه‌ی كه‌ناڵی دیجله له سه‌ر شه‌قامی ئه‌بونه‌واس له ناوه‌ڕاستی شاری به‌غدا.
له گرته‌یه‌كی ڤیدیۆییشدا كه ساتی هه‌ڵكوتانه سه‌ر كه‌ناڵه‌كه‌ی تۆمار كردووه، نیشان ده‌درێت كه خۆپیشانده‌ران به‌به‌رچاوی هێزه ئه‌منییه‌كانه‌وه به گوتنه‌وه‌ی دروشمی "له‌به‌یكه یا حوسێن" هێرشی سه‌ر كه‌ناڵه‌كه ده‌كه‌ن و به‌گوێره‌ی میدیا عێراقییه‌كان، دوای شكاندنی كه‌لوپه‌ل و ئامێره‌كان، ئاگریان له بینایه‌كه به‌ردا، كه به یه‌كێك له پڕ بینه‌رترین كه‌ناڵه ئاسمانییه عه‌ره‌بییه‌كانی عێراق داده‌نرێت.
ئه‌مه دوای ئه‌وه هاتووه، به‌گوته‌ی لایه‌نه شیعه‌كان، له رۆژی عاشوورا كه‌ناڵی دیجله‌ی هونه‌ری چه‌ند گۆرانییه‌كی له شاشه‌كه‌ی بڵاوكردبووه‌وه، ئه‌مه‌ش كاردانه‌وه‌ی توندی شه‌قامی شیعی به‌دوای خۆیدا هێنا و به‌و هۆیه‌وه كه‌ناڵه‌كه داخرا.