پۆرتوگال باڵیۆزخانه‌كه‌ی له تاران به شێویه‌كی كاتی داخست

وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی پۆرتوگال له باره‌ی شه‌ڕ و هێرشه‌كانی نێوان ئیسرائیل و ئێران، ئاماژه به‌وه ده‌كات، به شێوه‌یه‌كی كاتی باڵیۆزخانه‌كه‌یان له تاران داده‌خه‌ن.
سێشه‌ممه، 17ـی حوزه‌یرانی 2025، پاوڵۆ ڕانگێل، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی پۆرتوگال ڕایگه‌یاند، به‌هۆی شه‌ڕ و هێرشه‌كانی نێوان ئیسرائیل و ئێران و په‌ره‌سه‌ندنه‌كانی ناوچه‌كه، بڕیاریان داوه باڵیۆزخانه‌كه‌یان له تاران به شێوه‌یه‌كی كاتی دابخه‌ن.
پاوڵۆ ڕانگێل گوتووشیه‌تی، باڵیۆزخانه‌كه‌یان به شێوه‌یه‌كی كاتی بۆ وڵاتێكی دیكه ده‌گوازنه‌وه، پاشان له ماوه‌یه‌كی نزیكدا جارێكی دیكه دووباره ده‌كرێته‌وه و كاره‌كانی ده‌ست پێ ده‌كاته‌وه.
بەرەبەیانی ڕۆژی هەینی 13ـی حوزەیرانی 2025، سوپای ئیسرائیل بەشێوەیەکی کت‌وپڕ هێرشی کردە سەر دامەزراوە مووشەکی و ئەتۆمییەکانی ئێران و ئۆپەراسیۆنی "هەستانەوەی شێر"ـی ڕاگەیاند.
لای خۆیەوە ئێران لە وەڵامی هێرشەکانی ئیسرائیل، ئۆپەراسیۆنی "بەڵێنی ڕاستگۆی 3"ـی ڕاگەیاند.