حكوومه‌تی ئێران بۆ هاووڵاتییانی: واتس‌ئاپ و ئینیستگرام بسڕنه‌وه

كه‌ناڵی ته‌له‌فزیۆنی فه‌رمی حكوومه‌تی ئێران داوا له هاووڵاتییانی وڵاته‌كه‌ی ده‌كات پلاتفۆرمه‌كان "واتس‌ئاپ و ئینیستگرام" له‌سه‌ر ئامێری مۆبایله‌كانیان بسڕنه‌وه.
سێشه‌ممه، 17ـی حوزه‌یرانی 2025، كه‌ناڵی ته‌له‌فزیۆنی فه‌رمی حكوومه‌تی ئێران ڕایگه‌یاند، داوا له هاووڵاتییانی وڵاته‌كه‌ی ده‌كات پلاتفۆرمه‌كان "واتس‌ئاپ و ئینیستگرام" له‌سه‌ر ئامێری مۆبایله‌كانیان بسڕنه‌وه، بۆ ئه‌وه‌ی له لایه‌ن ئیسرائیله‌وه شوێنه‌كانیان ده‌ستنیشان نه‌كرێت.
دووشه‌ممه، 16ـی حوزه‌یرانی 2025، ميكائيل لایته‌ر، باڵیۆزی ئیسرائیل له واشنتن ڕایگه‌یاند، سوپرایزێكیان بۆ ئێران هه‌یه و پرۆسه‌ی ته‌قاندنه‌وه‌ی په‌یجه‌ره‌كانی حزبوڵڵای لوبنانی له ساڵی ڕابردوو، به‌راورد به‌و سوپرایزه، زۆر ئاسانتره.
بەرەبەیانی ڕۆژی هەینی 13ـی حوزەیرانی 2025، سوپای ئیسرائیل بەشێوەیەکی کت‌وپڕ هێرشی کردە سەر دامەزراوە مووشەکی و ئەتۆمییەکانی ئێران و ئۆپەراسیۆنی "هەستانەوەی شێر"ـی ڕاگەیاند.
لای خۆیەوە ئێران لە وەڵامی هێرشەکانی ئیسرائیل، ئۆپەراسیۆنی "بەڵێنی ڕاستگۆی 3"ـی ڕاگەیاند.