فڕۆكه‌وانی مه‌ده‌نی عێراقی هۆكاری هه‌ڵپه‌ساردنی گه‌شته‌كانی له‌گه‌ڵ توركیا ئاشكرا كرد
"بۆ ماوه‌ی مانگێك درێژ كراوه‌ته‌وه"

K24 - هه‌ولێر:
دوای ئه‌وه‌ی ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ ده‌سه‌ڵاتی فڕۆكه‌وانی مه‌ده‌نی عێراقی رایگه‌یاند، گه‌شته ئاسمانییه‌كانیان له‌گه‌ڵ توركیا تا 1/10/2020 هه‌ڵپه‌ساردووه، به‌بێ ئه‌وه‌ی هۆكاره‌كه‌ی ئاشكرا بكات، له لێدوانێكی رۆژنامه‌وانیدا جیهاد دیوان، به‌ڕێو‌به‌ری راگه‌یاندنی ده‌سه‌ڵاتی فڕۆكه‌وانی عێراقی گوتی: ئه‌و بڕیاره‌یان له‌سه‌ر داواكاری توركیا داوه و ئامانج لێی بۆ رێگریكردنه له زیاتر ته‌شه‌نه‌سه‌ندنی ڤایرۆسی كۆرۆنا.
گوتیشی: "ده‌سه‌ڵاتی فڕۆكه‌وانی توركیا به لایه‌نی عێراقیی راگه‌یاندووه، له چوارچێوه‌ی رێكاره‌كانی رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی كۆرۆنا و به‌گوێره‌ی راسپارده ته‌ندروستییه‌كانی وڵاته‌كه‌یان، بڕیاریانداوه گه‌شته ئاسمانییه‌كانی نێوانیان بۆ ماوه‌ی مانگێك هه‌ڵپه‌سێرن، بۆیه عێراقیش له‌سه‌ر ئه‌م داوایه رازی بووه و بڕیاری هاوشێوه‌ی داوه".
ئه‌و ده‌نگۆیانه‌شی ره‌تكرده‌وه كه باس له‌وه ده‌كه‌ن، گوایا هۆكاری سیاسی له‌پشت ئه‌و بڕیاره‌یانه‌وه‌یه و روونیكرده‌وه، "جگه له رێكاره‌كانی رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی كۆرۆنا هیچ هۆكارێكی دیكه له‌پشت ئه‌و بڕیاره‌ی توركیا و عێراقه‌وه نییه".
پێشتریش ده‌سه‌ڵاتی فڕۆكه‌وانی توركی له‌سه‌ر راسپارده‌ی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی وڵاته‌كه‌یان بڕیاری دابوو، گه‌شته ئاسمانییه‌كانیان له‌گه‌ڵ عێراق تا 1ی ئه‌یلوول رابگرن، به‌ڵام دواتر بۆ ماوه‌ی مانگێكی دیكه درێژكرایه‌وه و تا 1ی مانگی ئۆكتۆبه‌ر كار به بڕیاره‌كه ده‌كرێت.
ئێواره‌ی ئه‌مڕۆش له به‌یاننامه‌یه‌كدا ده‌سه‌ڵاتی فڕۆكه‌وانی مه‌ده‌نی عێراقی هه‌ڵپه‌ساردنی گه‌شته ئاسمانییه‌كانی له‌گه‌ڵ وڵاتی توركیا تا 1/10/2020 راگه‌یاند، به‌بێ ئه‌وه‌ی هۆكاری ئه‌و بڕیاره ئاشكرا بكات.