تاران بە چەکی نوێ هەڕەشە لە ئیسرائیل دەکات

ئێران دووپاتی کردەوە، هێرشە مووشەکییەکانی بۆ سەر ئیسرائیل بەردەوام دەبێت و بەڵێنی داوە لە چەند کاتژمێری داهاتوودا بە چەکی "نوێ و پێشکەوتوو" بەکاربهێنێت.

کیومەرس حەیدەری، فەرماندەی هێزی زەمینی سوپای ئێران دەڵێت: شەپۆلی نوێی هێرشەکان لە ئێستاوە دەستی پێکردووە، جەختیشی لەوە کردەوە، هێرشەکان لە ماوەی داهاتوودا بە چەکی نوێ "چڕ و کاریگەری" زیاتری دەبێت.

بەرەبەیانی ڕۆژی هەینی 13ـی حوزەیرانی 2025، سوپای ئیسرائیل بە فڕۆکەی جەنگی و درۆنەوە، هێرشی کردە سەر دامەزراوە ئەتۆمییەکان و کارگەکانی دروستکردنی مووشەکی بالیستی ئێران، هاوکات ژمارەیەک لە سەرکردە سەربازیی و زاناکانی ئەتۆمیی ئێرانشی کوشت.

لە بەرانبەردا ئێران لە درەنگانی شەوی هەینی بە سەدان مووشەکی بالیستی هێرشی کردە سەر  تەلئەڤیڤ و حەیفا و چەندین باڵەخانە و خانوو، بەو هۆیەوە خاپوور بوون.

 
 
 
Fly Erbil Advertisment