ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی نێوده‌وڵه‌تیی له‌باره‌ی شه‌ڕی ئێران و ئیسرائیل كۆ ده‌بێته‌وه

ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی نێوده‌وڵه‌تیی هه‌ینی داهاتوو له‌سه‌ر داوای ئێران سه‌باره‌ت به ململانێ و جه‌نگی نێوان تاران و ته‌لئه‌ڤیڤ كۆ ده‌بێته‌وه.
چوارشه‌ممه، 18ـی حوزه‌یرانی 2025، سه‌رچاوه‌كان بڵاویان كرده‌وه، ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشیی نێوده‌وڵه‌تیی هه‌ینی داهاتوو 20ـی حوزه‌یران، له‌سه‌ر داوای ئێران سه‌باره‌ت به ململانێ و جه‌نگی نێوان تاران و ته‌لئه‌ڤیڤ كۆ ده‌بێته‌وه.
سه‌رچاوه‌كان ئاماژه‌یان به‌وه كردووه، هه‌ر یه‌ك له ڕووسیا، چین، پاكستان و جه‌زائیر پشتگیری‌یان له داواكارییه‌كه‌ی ئێران كردووه بۆ به‌ڕێوه‌چوونی كۆبوونه‌وه‌كه.
هەینی 13ـی حوزەیرانی 2025، ئەنجوومەنی ئاسایشی نەتەوە یەکگرتووەکان لەبارەی هێرشەکانی ئسیرائیل بۆ سەر دامەزراوە ئەتۆمییەکانی ئێران کۆ بووەوە.
ئەمیر ئیروانی، نوێنەری هەمیشەیی ئێران لە نەتەوە یەکگرتووەکان ڕایگەیاند، هێرشه‌كانی ئیسرائیل پێشێلكارییه‌كی ئاشکرای یاسا نێودەوڵەتییەکانە، هاوکات کوشتنی فەرماندە و زاناکانیان بە تەواوی تاوانی جەنگە، بۆیە سه‌ركۆنه‌ی هێرشه‌كان ده‌كه‌ن.
دانی دانۆن، نوێنه‌ری هەمیشەی ئیسرائیل لە نەتەوە یەکگرتووەکان گوتی، ئامانجیان هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی پرۆگرامی ئه‌تۆمی ئێرانه. باسی لەوەش کرد، هه‌رگیز چاوپۆشی له هه‌ڕه‌شه‌كانی ئێران ناكه‌ن.
بەرەبەیانی ڕۆژی هەینی، 13ـی حوزەیرانی 2025، سوپای ئیسرائیل بە فڕۆکەی جەنگی و درۆنەوە، هێرشی کردە سەر ئێران و بۆمبارانی دامەزراوە ئەتۆمییەکان، کارگەکانی دروستکردنی مووشەکی بالیستیکی کرد و ژمارەیەک لە سەرکردە سەربازیی و زانایانی ئەتۆمیی ئێرانشی کوشت.
لە بەرانبەردا ئێران لە درەنگانی شەوی هەینی سەدان مووشەکی بالیستی ئاراستەی تەلئەڤیڤ کرد و سیستەمی بەرگریی ئاسمانیی ئیسرائیل بەرپەرچی زۆرینەی مووشەکەکانی دایەوە. بەڵام ژمارەیەکیان کەوتەنە خوارەوە و لە ئەنجامدا چەندین باڵەخانە و خانوو، خاپوور بوون.