پوتن: پێشنیازمان كردووه هاوكاریی ئێران بكه‌ین له بواری به‌رگریی ئاسمانی، به‌ڵام ڕه‌تی كردووه‌ته‌وه

سه‌رۆكی ڕووسیا ئاماژه به‌وه ده‌كات، پێشتر پێشنازییان كردووه هاوكاریی ئێران بكه‌ن له بواری به‌رگریی ئاسمانی، به‌ڵام ڕه‌تی كردووه‌ته‌وه.
پێنجشه‌ممه، 19ـی حوزه‌یرانی 2025، ڤلادیمێر پوتن، سه‌رۆكی ڕووسیا ڕایگه‌یاند، له‌سه‌ر هه‌موو لایه‌ك پێویسته كۆتایی به جه‌نگیی نێوان ئیسرائیل و ئێران بهێنن، بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش مۆسكۆ بیرۆكه‌ی خۆی بۆ ئاشتیی گه‌یاندووه‌ته‌وه هاوبه‌شه‌كانیان و هێزه په‌یوه‌ندیداره‌كان، به‌ڵام بڕیاری كۆتاییش ده‌بێت ئێران و ئیسرائیل بیده‌ن.
ڤلادیمێر پوتن ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كردووه، ڕووسیا له بواری سه‌ربازیی هاوكاریی ئێرانی كردووه، به‌ڵام ئه‌مه په‌یوه‌ندیی به جه‌نگیی ئێستاوه نییه و پێشێلكردنی یاسای نێوده‌ڵه‌تیش نییه. جه‌ختیشی كرده‌وه، ئێران له‌م دۆخه‌دا داوای هاوكاریی سه‌ربازی لێ نه‌كردوون.
پوتن هه‌روه‌ها گوتوویه‌تی، پێویسته ده‌سته‌به‌ریی ئاسایشی ئیسرائیل و به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی ئێران بكرێت، ئه‌مه‌شیان به ڕوونی به هاوبه‌شه‌كانیان ڕاگه‌یاندووه.
سه‌رۆكی ڕووسیا باسی له‌وه‌ش كردووه، هێرشه‌كانی ئیسرائیل، پشتیوانی گه‌لی ئێران بۆ ده‌سه‌ڵاتداران و حكوومه‌ته‌كه‌ی وڵاته‌كه‌یان زیاد كردووه و هه‌مووان به ده‌وری سه‌ركردایه‌تیی سیاسی‌یان كۆ بوونه‌ته‌وه.
بەرەبەیانی ڕۆژی هەینی، 13ـی حوزەیرانی 2025، سوپای ئیسرائیل بە فڕۆکەی جەنگی و درۆنەوە، هێرشی کردە سەر ئێران و بۆمبارانی دامەزراوە ئەتۆمییەکان، کارگەکانی دروستکردنی مووشەکی بالیستیکی کرد و ژمارەیەک لە سەرکردە سەربازیی و زانایانی ئەتۆمیی ئێرانشی کوشت.
لە بەرانبەردا ئێران لە درەنگانی شەوی هەینی سەدان مووشەکی بالیستی ئاراستەی تەلئەڤیڤ کرد و سیستەمی بەرگریی ئاسمانیی ئیسرائیل بەرپەرچی زۆرینەی مووشەکەکانی دایەوە. بەڵام ژمارەیەکیان کەوتەنە خوارەوە و لە ئەنجامدا چەندین باڵەخانە و خانوو، خاپوور بوون.