ئاژانسێك: ئێران و ئەمەریکا دانوستانی ڕاسته‌وخۆ ده‌كەن

ئاژانسێكی هه‌واڵ ئاماژه به‌وه ده‌كات، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێران و نێرده‌ی سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا بۆ ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست له‌و كاته‌ی شه‌ڕی ئیسرائیل و ئێران ده‌ستی پێ كردووه، چەند جار بە تەلەفۆن قسەیان کردووە.
پێنجشه‌ممه، 19ـی حوزه‌یرانی 2025، ئاژانسی "ڕۆیته‌رز" له‌سه‌ر زاری سێ سه‌رچاوه‌وه بڵاوی كرده‌وه، عه‌باس عراقچی، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێران و ستیف ویتکۆف، نێرده‌ی سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا بۆ ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست له‌وه‌ته‌ی ده‌ستپێكردنی شه‌ڕی نێوان ئیسرائیل و ئێران چه‌ند جار بە تەلەفۆن قسەیان کردووە بۆ ئه‌وه‌ی له ڕێگه‌ی دیپلۆماتییه‌وه كۆتایی به‌و شه‌ڕه بهێنرێت.
سه‌رچاوه‌كان گوتووشیانه، عراقچی به ویتكۆفی ڕاگه‌یاندووه، تاران ده‌توانێت نه‌رمی بنوێنێت ئه‌گه‌ر واشنتن فشار بكاته سه‌ر ئیسرائیل بۆ ڕاگرتنی شه‌ڕی له دژی وڵاته‌كه‌ی.
سه‌رچاوه‌كان باسیان له‌وه‌ش كردووه، په‌یوه‌ندییه ته‌له‌فۆنییه‌كه به ده‌ستپێشخه‌ری ئه‌مه‌ریكا بووه.
بەرەبەیانی ڕۆژی هەینی، 13ـی حوزەیرانی 2025، سوپای ئیسرائیل بە فڕۆکەی جەنگی و درۆنەوە، هێرشی کردە سەر ئێران و بۆمبارانی دامەزراوە ئەتۆمییەکان، کارگەکانی دروستکردنی مووشەکی بالیستیکی کرد و ژمارەیەک لە سەرکردە سەربازیی و زانایانی ئەتۆمیی ئێرانشی کوشت.
لە بەرانبەردا ئێران لە درەنگانی شەوی هەینی سەدان مووشەکی بالیستی ئاراستەی تەلئەڤیڤ کرد و سیستەمی بەرگریی ئاسمانیی ئیسرائیل بەرپەرچی زۆرینەی مووشەکەکانی دایەوە. بەڵام ژمارەیەکیان کەوتەنە خوارەوە و لە ئەنجامدا چەندین باڵەخانە و خانوو، خاپوور بوون.