ئێران ژمارەیەک مووشەکی دیکەی ئاراستەی ئیسرائیل کرد

بەرەبەیانی ئەمڕۆ هەینی 20ـی حوزەیرانی 2025، ئێران ژمارەیەک مووشەکی دیکەی ئاڕاستەی ئیسرائیل کرد.
یەکێک لە مووشەکەکان لە باشووری ئیسرائیل کەوتووەتە خوارەوە.
لای خۆیەوە سوپای ئیسرائیل داوا لە هاووڵاتییان دەکات شوێنە گشتییەکان جێبهێڵن.
هەروەها بەپشتبەستن بە شارەوانی بێرشێبا، یەکێک لە مووشەکەکانی دیکەی ئێران، لە نزیک مایکرۆسۆفت لەو شارە کەوتە خوارەوە.
لە لایەکی دیکە ڕۆژنامەی یەدیعۆت ئەحرۆنۆت ڕایگەیاند "بەهۆی بۆمبارانکردنەکانی ئێران 18 کەس برینداربوون."
ڕۆژنامەی یەدیعۆت ئەحرۆنۆت بڵاویشی کردەوە، زیانێکی زۆر بەر باڵەخانەکانی نیشتەجێبوونی باشووری ئیسرائیل کەوتووە.
بەرەبەیانی ڕۆژی هەینی 13ـی حوزەیرانی 2025، سوپای ئیسرائیل بە فڕۆکەی جەنگی و درۆنەوە، هێرشی کردە سەر دامەزراوە ئەتۆمییەکان و کارگەکانی دروستکردنی مووشەکی بالیستی ئێران، هاوکات ژمارەیەک لە سەرکردە سەربازیی و زاناکانی ئەتۆمیی ئێرانشی کوشت.
لە بەرانبەردا ئێران لە درەنگانی شەوی هەینی بە سەدان مووشەکی بالیستی هێرشی کردە سەر تەلئەڤیڤ و حەیفا و چەندن باڵەخانە و خانوو، بەو هۆیەوە خاپوور بوون و تا ئێستا شەڕەکەش بەردەوامە.