سه‌رۆكی هه‌رێم و سه‌رۆك كۆمار داکۆکی له چاره‌سه‌رکردنی کێشه‌کان ده‌که‌نه‌وه
باسیان لە گرنگیی یه‌کخستنی هێز و تواناکان بۆ تێپه‌ڕاندنی قه‌یرانه‌کان و زاڵبوون به‌سه‌ر ناکۆکییه‌کاندا، کرد

K24 – هه‌ولێر:
له شاری به‌غدا هه‌ریه‌ك له سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان، نێچیرڤان بارزانی و سه‌رۆكی كۆماری عێراقی فیدراڵ، به‌رهه‌م ئه‌حمه‌د ساڵح كۆبوونه‌وه.
به گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوی سایتی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێمی كوردستان-عێراق، لە کۆبوونه‌وه‌که‌دا سەبارەت بە ھەلومەرجی سیاسیی عێراق و ناوچەکە بیروڕایان گۆڕییه‌وه و باسیان لە گرنگیی یه‌کخستنی هێز و تواناکان بۆ تێپه‌ڕاندنی قه‌یرانه‌کان و زاڵبوون به‌سه‌ر ناکۆکییه‌کاندا، کرد.
لە بەشێکی دیکەی کۆبوونه‌وه‌که‌دا جەخت لە پێویستیی چارەسەرکردنی کێشە ھەڵپەسێردراوەکانی نێوان حکومەتی ھەرێمی کوردستان و حکوومەتی فیدراڵ لەسەر بنەمای دەستوور و یاسا و پاراستنی بژێوی ژیانی ھاووڵاتیان و مووچەخۆرانی ھەرێمی کوردستان و عێراق بێ جیاوازی، کرایه‌وه.
دوا پێشهاته‌کانی ناوچه‌که و پێویستیی په‌ره‌پێدانی په‌یوه‌ندییه‌کانی عێراق له‌گه‌ڵ وڵاتانی ناوچه‌که و جیهان، ته‌وه‌رێکی دیکه‌ی کۆبوونه‌وه‌که بوو.


