ئاسمانی ئیسرائیل تا کاتێکی نادیار داخرا

دەسەڵاتی فڕۆکەخانەی ئیسرائیل بەرەبەیانی ئەمڕۆ یەکشەممە، 22ـی حوزەیرانی 2025، ڕایگەیاند "ئاسمانی ئیسرائیل تا کاتێکی نادیار دادەخرێت" ئەوەش بەهۆی پێشهاتەکانی ئەم دواییانەی هێرشەکانی ئەمەریکا بۆ سەر ئێران.
دەسەڵاتی فڕۆکەخانەکانی ئیسرائیل لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند "ئەمڕۆ بەهۆی دوایین پێشهاتەکان، ئاسمانی ئیسرائیل تا کاتێکی نادیار دادەخرێت."
ئاماژەی بەوەش کرد "دەروازە وشکانییەکان، لەگەڵ میسر و ئوردن بە شێوەیەکی ئاسایی کاردەکەن."
بەرەبەیانی ڕۆژی هەینی 13ـی حوزەیرانی 2025، سوپای ئیسرائیل بە فڕۆکەی جەنگی و درۆنەوە، هێرشی کردە سەر دامەزراوە ئەتۆمییەکان و کارگەکانی دروستکردنی مووشەکی بالیستی ئێران، هاوکات ژمارەیەک لە سەرکردە سەربازیی و زاناکانی ئەتۆمیی ئێرانشی کوشت.
لە بەرانبەردا ئێران لە درەنگانی شەوی هەینی بە دەیان مووشەکی بالیستی هێرشی کردە سەر تەلئەڤیڤ و حەیفا و چەندن باڵەخانە و خانوو، بەو هۆیەوە خاپوور بوون. تائێستاش هێرشەکان بەردەوامن.